سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی UN كۆبووه‌وه‌

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی UN كۆبووه‌وه‌

زاری كرمانجی - هەولێر : ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 8/7/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ خاتوو جینین پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كانی نێوانیان تاوتوێ كرا كه‌ تیایدا خاتوو پلاسخارت پشتگیریی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی بۆ به‌رده‌وامیی گفتوگۆی هه‌ردوولا دووپات كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: هه‌ردوولا هان ده‌ده‌ین له‌ گفتوگۆ و هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ر، به‌رده‌وام بن. لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌موو چاره‌سه‌رێك له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور ئاماده‌یه‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌كه‌دا هه‌ردوولا باسیان له‌ دوایین پێشهاته‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد و تیشكیان خسته‌ سه‌ر لێكه‌وته‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌كانی و ڕێكار و هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌.

زۆرترین بینراو