سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌سرور بارزانی راسپارد بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم

سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌سرور بارزانی راسپارد بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم

 

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 12ی حوزه‌یرانی 2019، به‌ مه‌رسوومی هه‌رێمی، مه‌سرور بارزانی، بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راسپارد.

به‌ گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ته‌نها 30 رۆژ له‌به‌رده‌م مه‌سرور بارزانی-دا هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م پێكبهێنێت.

له‌ رێوڕه‌سمی راسپاردنی مه‌سرور بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری ئاماده‌بوون.

زۆرترین بینراو