
سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سەردانی ئیمارات دەکه‌ن
هه‌ریه‌ك له نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لەسەر داوای فەرمیی شێخ محەمەد بن زاید ئال نهەیان جێنشینی ئەبوزەبی، بۆ به‌شداریكردن له رێوڕه‌سمی پێشبڕكێی خه‌ڵاتی ئیمارات فۆرمۆلا یه‌ك، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 1/12/2019 بە سەردانێکی یەک ڕۆژە گەیشتنە ئه‌بوزه‌بی.
له‌و سه‌ردانه‌دا، شاندی باڵای ھەرێمی کوردستان چاوی كه‌وت به هه‌ر یه‌ك له شێخ محەمەد بن زاید ئالنهیان جێنشینی ئەبوزەبی، جێگری فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجوومەنی راپەڕاندنی ئیمارەتی ئەبوزەبی، شێخ محه‌مه‌د بن را‌شد ئال مەکتووم، جێگری سه‌رۆكی ئیمارات و سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری به‌رگری و فه‌رمانڕه‌وای دوبه‌ی، میر محه‌مه‌د بن سه‌لمان،جێنشینی عه‌ره‌بستانی سعوودیه، ئارمین سه‌ركیسیان سه‌رۆكی ئه‌رمه‌نستان، رۆستەم مینیخانۆڤ سه‌رۆكی ته‌ته‌رستان و ژماره‌یه‌ك له شا و سه‌رۆك و سه‌ركرده و وه‌زیرانی وڵاتانی میوانی رێوڕه‌سمه‌كه.