سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ده‌كات

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ده‌كات

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 8/8/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، به‌بۆنه‌ی یادی 44 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانه‌وه‌، پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێزیان و سه‌كردایه‌تی و ئه‌ندامان و لایه‌نگران و دۆستانی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان كرد.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی، ڕۆڵ و مێژوو و تێكۆشانی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانی به‌رز هه‌ڵسه‌نگاند و له‌م یاده‌دا به‌ ڕێز و شكۆوه‌ شه‌هیدانی حزب و هه‌موو شه‌هیدانی كوردستانی به‌بیر هێنایه‌وه، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌ ته‌بایی و یه‌كڕیزی و پێكه‌وه‌كاركردنی لایه‌ن و پێكهاته‌‌ كوردستانییه‌كان كرده‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، سوپاس و پێزانینی خۆی و سه‌كردایه‌تیی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانی بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌یان ده‌ربڕی و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ به‌ڕێزیان و هه‌وڵه‌كانی له‌پێناو ته‌بایی و یه‌كڕیزیدا خواست.

 

زۆرترین بینراو