سه‌ميره‌ كارزان و رێباز شه‌مامى له‌ هونه‌ره‌وه‌ بۆ هاوسه‌رگيرى

سه‌ميره‌ كارزان و رێباز شه‌مامى له‌ هونه‌ره‌وه‌ بۆ هاوسه‌رگيرى

ئا: هۆژين شه‌وكه‌ت

گۆرانیبێژی کورد سەمیرە کارزان له‌گه‌ڵ رێباز شه‌مامى هاوسه‌رگيرييان كرد و هه‌ردووك لا به‌ فه‌رمى له‌ ئه‌كاونتى تايبه‌تى خۆيان له‌ ئينسگرام بڵاويان كردۆته‌وه‌ كه‌ هه‌واڵى هاوسه‌ركيرييه‌كه‌يان راسته‌.

سەمیرە کارزان لەدایکبووی شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە، تەمەنی 22 ساڵە، توانیویەتی بە ماوەیەکی کەم و به‌ بڵاوکردنەوەی چەند بەرهەمێکی ناوبانگێکی شایستە بۆخۆی پەیدا بکات ببێته‌ جێگای تێڕامان و هەڵوەستە کردن لەسەر دەنگی سەمیرەی هونەرمەند، یەکەمین بەرهەمی ڤیدیۆ کلیپی سەمیرە بەناوی (ئەستێرەکان) بوو، کە لە تێکستی (نزار ناشاد) بوو، کاری موزیک و ئەڕێنجمێنتی (ئەفشین شوکری) بوو، کاری دەرهێنانی ( محەمەد باز) بوو.

سەمیرە یەکێک لە پلانەکانی ئەوەیە کە دوای چاکبوونی بارودۆخی تەندروستی جیهان دەیەوێت لە هەرێمی کوردستان و ووڵاتانی تر کۆنسیرت ئەنجامبدات..

ڕێباز شەمامی یەکێکە لەو کەسانەی کە زۆر پشتیوان و هاندەری سەمیرە بووە  و له‌ ئيستادا هه‌ردووكيان ژيانى هاوسه‌رگيرييان پێكهێنا و رێباز له‌ ئينستگرامه‌كه‌يدا بۆ سه‌ميرا نووسيويه‌تى "تۆ ده‌ريامى به‌ شه‌پولى له‌نجه‌ و لارت، به‌ تۆره‌ى جار به‌ جارت، به‌ شه‌نگه‌ ژنيت، به‌ ساميت ".

سەمیرە دەنگێکی نەرم و ستایڵێکی تایبەت بە خۆی هەیە و لەو شێوازەدا سەرکەوتنی زۆری بەدەستهێناوه‌.

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو