سوتاندنی پۆش و پاوان زیانەكانی

سوتاندنی پۆش و پاوان زیانەكانی

لەگەڵ دەست پێکردنی وەرزی هاوین دا سوتاندنی پوش و پاوەن و دارستانەکان دەست پێ دەکات ، دەرئەنجامی ئاگرکەوتنەوەکان دەبنە هۆی زەرەروو زیانێکی زۆر ،لەوانە :

۱/ ڕەقبونی بەشێک لەو زەوییەی دەسوتێت ، کە جارێکی تر سودی بۆ کشتوکاڵ نابێتەوە .

۲/سوتاندنی پوش و گژووگیا و ڕزاندنیان.

۳/ ئاژەڵەکان ناچنە لەوەڕگا سوتاوەکان ، بۆیە زەوییە سوتاوەکان بێبەش دەبن لە پەینی ئاژەڵی.

٤/ سوتاندنی ئەو زیندەوەرە ووردو بچوکانەی کە زەوییە کشتوکاڵییەکان نەرم و شی دەکەنەوە ، هەروەها سوتاندنی چەندین بەکتریای سودبەخش .

٥/ بەهەڵم بونی ئەو مادە گرنگانەی کە لە چالاکی زیندەوەرەکان و بەکتریاکانەوە بەرهەم دێت.

٦/ لەناوبردنی زۆرێک لەو زیندەوەرانەی کە دەردراوی کیمیاوی سودبەخش دەردەکەن.

۷/ سوتاندنی مادە ئەندامییەکانی ناو زەوییەکە ، کە دەبێتە هۆی کەڵەکە بوونی مادەی کاربۆن ، بۆیە زیان بە توانستی زەوییەکە دەگەیەنێت .

۸/ گەرم بوونی تەواوی زەوییەکە بۆماوەیەکی زۆر ، هەروەها دروستبوونی ڕێژەیەکی زۆر لە گازی زیانبەخش ، بەتایبەتی گازی دوانۆکسیدی کاربون(co2).

۹/ پیسونی ژینگەو لەناوبردنی لەوەڕگای ئاژەڵی کێوی.

۱۰/ ڕوتبوونەوەی زەوی لە پاشماوەی گژوگیا ، کە سودیان هەیە بۆ پاراستنی زەوییەکە لە لافاو

ئاری جهانگیر
بەرپرسی بنكەی بەرگری شارستانی رواندز

زۆرترین بینراو