سودەكانی مۆز بزانە

سودەكانی مۆز بزانە

 

مۆز دەوڵەمەندە بەپێكهاتەی جۆرێك نیشاستە ،یارمەتی دابەزاندنی كێشی زیادە دەدات، خواردنی مۆز هەستكردن بەتێربون دەبەخشێتە مرۆڤ ‌وپەستانی خوێن ڕێكدەخات:مۆز دەوڵەمەندە بەپۆتاسیۆم ‌و دەبێتە هۆی ڕێكخستنی پەستانی خوێن ،وفڕێدانەدەرەوەی سۆدیۆمی زیادەی ناوجەستە و بەمەش ناهێڵێت بەرد لەگورچیلەدا دروست ببێت.
خواردنی مۆز ووزە و توانا دەبەخشێت بەجەستە ،دەتوانرێت لەبری خواردنەوە وەرزشیەكان بەكاربهێنرێت ،چونكە دەوڵەمەندە بەشەكری سروشتی و مادە دژە ئۆكسێنەرەكان .
هەروەها مۆز توانای مێشك بەهێزدەكات بەهۆی دەوڵەمەندی بەپۆتاسیۆم. خواردنی مۆز بۆخانمانی سكپڕ بەسودە، بەتایبەت كاتێك هەست بەدڵتێكهەڵاتن دەكەن و ڕێژەی گلوكۆزی ناو خوێن و پلەی گەرمی لەشیان جێگیر دەكات. جیا لەوەش سوودی زۆری بۆ كورپەلە هەیە، خواردنی مۆز بۆ ئافرەتانی دووگیان سوودێكی تایبەتی هەیە، مۆز دەوڵەمەندە بەكانزای ئاسن،‌و بەسودە بۆ ئەوكەسانەی كێشەی كەمخوێنیان هەیە. هەرەها توێكڵی مۆز دەتوانرێت وەك سەرچاوەیەكی جوانكاری سروشتی بەكاربهێنرێت بۆ قەلیشانی پانیەی پێ ‌و هەروەها ئەگەر هاتوو تێكەڵی مۆز و هەنگوین‌و كەمێك شیر لە پێستی روخسار بدرێت پێست سپی‌و روون دەردەكەوێت‌و وەك كەرستەكانی جوانكاری ئەو گیراوەیە روخسار بە جوانی دەهێڵێتەوە .

زۆرترین بینراو