سووده‌كانى بێده‌نگى

سووده‌كانى بێده‌نگى

ئا: شه‌هلا ره‌شيد دەزانرێت کە دەنگە دەنگی زۆر کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی دەبێت، هەروەها دەبێتە هۆی تووڕەبوون و نیگەرانی لەزۆر کاتدا، تەنانەت ئەگەری هەیە ببێتە هۆی تووشبوون بە دڵەڕاوکێ و تێكچوونی خەو و لاوازبوونی تەرکیز. لە بەرامبەردا بێدەنگی یارمەتی مێشك دەدات بحەوێتەوە، رێگەی پێدەدات کارەکانی بەباشی بکات و وزەی هەبێت و بەباشی بیر بکاتەوە. هەروەها بەجۆرێك لە میدیتەیشن دادەنرێت چونکە یارمەتیدەرە بۆئەوەی گوێ بۆ خۆت بگریت و لێدانی دڵت ئارام بکەیتەوە و هەناسەدانت باشتر بکەیت و دووربکەویتەوە لە دڵەڕاوکێ. لەگەڵ ئەوانەشدا بێدەنگی بە بەشێك لە چارەسەر دادەنرێت بۆ زۆر کەس کە کێشەی دڵەڕاوکێیان هەیە و بەهۆیەوە تووشی کەمخەوی بوون

زۆرترین بینراو