سوودەكانی خۆشۆردن بە ئاوی سارد

سوودەكانی خۆشۆردن بە ئاوی سارد

 

خۆشۆرن بە ئاوی سارد یەكێكە لەو شتانەی كە سوودێكی زۆری هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ ،
ئازار شكێنە، لە كاتی ئازاردا ماسولكەكانی لەشی مرۆڤ هەڵدەستێت بە دەردانی مادەیەكی سروشتی كە ناوی " "پروستاجلاندین " ەو ئەم مادەیە ئازاری لەش كەم دەكاتەوە، خۆشۆردن بە ئاوی سارد یارمەتی زیاتر دەردانی ئەم مادەیە دەدات، بۆیە ئازاری ماسولكەكان كەم دەكاتەوە.
هەروەها سوری خوێن چالاك دەكات و تێپەڕ بوونی خوێن لە لوولەكاندا خێرا دەكات، بەمەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ كەم دەكاتەوە. یارمەتی كۆئەندامی هەناسە دەدات و ئەو كەسانەی ناتوانن بە باشی هەناسە بدەن دەتوانن بە ئاوی سارد خۆیان بشۆن. وزەیەكی زۆر دەدات بە لەش.
هەروەها سوودی هەیە بۆ قژ و لە زۆربەی كێشەكان رزگارت دەكات و بریقەیەكی تایبەتی دەدات بە قژ.

 

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

زۆرترین بینراو