سوودەكانی قارچك بۆ نەخۆشی شەكرە

سوودەكانی قارچك بۆ نەخۆشی شەكرە

خواردنی‌ قارچك بۆ تەندروستی‌ ئەوكەسانەی‌ نەخۆشی‌ شەكرەیان هەیە، سودێكی‌ زۆری‌ هەیە.
لێكۆڵەرەوان‌و پسپۆرانی بواری خۆراك، پێیانوایە خواردنی قارچك بۆ تەندروستی‌ ئەوكەسانەی‌ نەخۆشی‌ شەكرەیان هەیە سودێكی‌ زۆری‌ هەیە.
قارچك بەهۆی‌ بوونی‌ ڕێژەیەكی‌ كەمی‌ شەكر لە پێكهاتەیدا بەسوودە بۆ ئەو كەسانەی‌ نەخۆشی‌ شەكرەیان هەیە دەتوانن ئەو ماددە خۆراكیە لەگەڵ ژەمە خۆراكەكانیاندا بگونجێنن ، هەروەها قارچك دەوڵەمەندە بەماددەی‌ خۆراكی‌ وزەبەخش‌و بەسود.
بەوتەی‌ پزیشكەكان لەبەرئەوەی‌ پێكهاتەكانی‌ قارچك چەوری‌ تێدانیە ئەو كەسانەش كە قەڵەون دەتوانن سودی‌ لێوەربگرن‌و رێژەیەكی‌ باشی‌ لێ بخۆن.
ئاماژە بەوەشدەكەن، قارچكەكان تایبەتەمەندی‌ دەرمانی‌ بۆ ڕێگریكردن لەزۆر نەخۆشی‌ كوشندەی‌ وەك شێرپەنجە‌و ئایدز لەخۆدەگرن.

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

زۆرترین بینراو