سوودەكانی مێوژ

سوودەكانی مێوژ

مێوژ یەكێكە لە پێكهاتە بە سوودەكان لەڕووی تەندروستی و جوانیەوە، هەربۆیە گرنگە بایەخێكی تایبەتی پێبدەین و منداڵەكانیشمان فێری خواردنی بكەین، دەكرێت مێوژ بەتەنها بڕێكی لێ بخورێت، یان تێكەڵی خواردنەكانی دیكە بكرێت وەك كێك یان نانی بەیانی.
سوودەكانی مێوژ چییە ؟
- بۆ خانمانی دووگیان مێوژی رەش بەسوودەو یارمەتی كۆرپەلە دەدات، بە تەندروستی گەشە بكات، بەڵام ئەگەر شەكرەت هەیە باشترە پرسی پزیشك بكەیت.
- مێوژ كاریگەری لەسەر جوانی پێست هەیە، چونكە توندی دەكاتەوەو ساف و گەشاوە دەریدەخات.
- یارمەتیدەرە بۆ ئەو كەسانەی ئارەزووی سێكسیان لەدەستدەدەن، وزەیەكی باشیان پێدەبەخشێت.
- سوودێكی زۆری هەیە بۆ ئەو كەسانەی كەم خوێنن، یان لەكاتی سوڕی مانگانەدا وزە دەبەخشێت بە لەش.
- یارمەتی دڵ و خوێنبەرەكان دەدات بە تەندروستی بمێنێتەوە، هاوكات ریخۆڵە چاڵاك دەكات، تا زوو لە پاشماوە زیانبەخشەكان فڕێ بدات، یان بۆ ئەو كەسانەی میزیان درەنگ بۆ دەكرێت چارەسەرێكی گونجاوە.
- لەكاتی قەبزبووندا، خواردنی مێوژ لەسەر گەدەی خاڵی چارەسەرێكی گونجاوە، بەڵام دەكرێت لە ئاوی شلەتێندا نوقمی بكەیت پاشان بیخۆیت.
- رۆژانە خواردنی مێوژ، دەبێتە هۆی بەهێزكردنی یادگای مێشك و چاڵاككردنی.
- جەستەی منداڵ چاڵاك دەكات، هاوكات سەرنجی بەهێزدەكات و دەتوانێت باشتر كۆشش بكات.

زۆرترین بینراو