سووڕی مانگانە لە تەمەنی منداڵیدا

سووڕی مانگانە لە تەمەنی منداڵیدا

سووڕی مانگانە لە تەمەنی 8 ساڵی بۆ 12ساڵی دەستپێدەكات، بەڵام زیاتر لە تەمەنی 12 ساڵی دا دەبێت، بەڵام ئاساییە كە سووڕی مانگانە لە تەمەنی 8 ساڵییەوە دەستپێبكات، بۆیە واباشە كە ئەو بابەتە زوو لەگەڵ كچَدا باس بكرێت.
باشترین رێكار چین بۆ ئەوەی كچەكان ئامادە بكرێن؟
چەند بتوانی زوووتر باسی گۆڕانكاری جەستەیی و سووڕی مانگانە بۆ منداڵ بكرێت باشترە، كە ئەوەش دەبێت بەچەند دانیشتنێك بكرێت و دەبێت راستگۆیانە جوابی پرسیارەكانی بدرێتەوە. كە مندڵەكەت پرسیاری نەكرد خۆت دەستپێبكە پرسیاری لێبكەی و بۆی ڕوون بكەوە و باسی خۆتی بۆبكە.
ئەوشتانەی كە پێویستن بۆ كچەكەت باس بكەیت
1-سوڕی مانگانە چییە؟
واتە ئامادەیە بۆئەوەی دووگیان ببێت، لەبەشی یەكەمی سووڕی مانگانە هۆڕمۆنی ئیسترۆجین زیاد دەبێت وادەكات ناوپۆشی منداڵدان ئەستور ببێت، ئەوم وادەكات كە منداڵ دروست ببێت بە منداڵدانەوە بلكێت. كە ناوپۆشی ڕەحم ئەستور دەبێ وادەكات هێلكەیەك لەهێلكەدان گەورە ببێت لەڕۆژی 14 لە سووڕی مانگانە كە 28 ڕۆژ بێت هێلكەكە هێلكەدان بەجێدێڵێت، و ەچێتە ناو بۆڕی هێلكەدان بۆ ناو ڕەحم.
دووگیانبوون ئەو كاتە ڕوودەدات كە هێلكە بە سپێرم بپیتێندرێ و بەدیواری ڕەحم بلكێندرێ، بەڵام كە پیتاندن وونەدات، دەرچەی هۆڕمۆنەكان دادەبەزێت، پاشان ناوپۆشی ڕەحم دێتەخوارەوە لەزێ، دواتر سوری مانگانە رودەدات.
2-كەی سوڕی مانگانە روودەدات؟
كەس ناتوانێ بزانێت كەی یەكەم سوڕی مانگانە روودەدات بەڵام بەشێوەیەكی گشتی سوڕی مانگانە دوای دووساڵ لەدرووستبوونی مەمك ڕوودەدات.
3-ئایە سوڕی مانگانە ئازاریی هەیە؟
بەڵێ لە سووری مانگانە هەندێك پێچ لەبنی سكدا دەبێت و ئازار لەپشت و مەمك دەبێت بەتایبەت بە دەستلێدان. هەروەها هەندێ جار ژانەسەر، سەرسوڕان، هێڵنج و سكچوونی لەگەڵ دەبێت. بۆیە وەرزش و دانانی شتێكی گەرم لەسەر ئەوجێیەی ئازاری هەیە ئازاری كەمتر دەبێت.
4-كەسوڕی مانگانە هات دەبێ چی بكات؟
منداڵەكەت فێربكە كە چۆن سانتی بەكاربێنێت، كەچۆن دەبێت بەبەردەوامی هەر 4 كاتژمێرجارێك بیگۆڕێت.
5-ئایا هەموو كەس دەزانێت كە كەوتە سوڕی مانگانە؟
پێی بڵێ كە هێج شتێك دیارنابێت و ئامۆژگاری بكە كە دایم سانتیێك لە ناو جەنتایان بێت بۆ كاتی پێویست.
٦-سووڕی مانگانەی كەسێك لەگەل یەكی دیكە جیاوازە؟
بەبیری كچەكەت بهێنەوە هەموكەس بۆیەكیتر جیاوازە و نەترسێت، كە دیتی هاوڕێكانی كەوتونە سوڕی مانگانە و پێی بڵێ كە درێژی ڕۆژەكان و و زۆری و كەمی سوڕی مانگانە لە كەسێك بۆ كەسێكی دی جیاوازە، هەروەها ئاساییە بۆ ئەوانی تازە كەوتوونە ناو سوڕی مانگانە كە ناڕیك بێت لەوانەیە 6 ساڵ زیاتری بوێ لە یەكەم سوڕی مانگانە تا سوڕەكەی ڕیك دەبێت. درێژی سووڕی مانگانە لە یەكەم رۆژی دەستپێكردنی تا كۆتای 28 ڕۆژ دەبێت. هەندێ جارلەوانەیە بگۆرێت لە 21 ڕۆژ بۆ 45 ڕۆژ.
7-فێری بكە كە چۆن ڕۆژی سوڕی مانگانەی خۆی بنوسێت كە یارمەتی دەدات كە هەر ناڕێكێك هەبێت.
كەی دەبێت منداڵەكەت ببەیت بۆلای پزیشك؟
1_كە سوڕی مانگانەی نەهات تاوەكو تەمەنی 15ساڵی یا دوای 3ساڵ تێپەڕین لەسەر دروستبوونی مەمكی، یا دروستنەبوونی مەمك لە تەمەنی 13 ساڵیدا.
2-تێپەڕبوونی 3 مانگ لەسەر یەكەم سوڕی مانگانەی .
3_هاتنی سوڕی مانگانە كە زووتر لە 21 ڕۆژ و درانگتر لە 45 ڕۆژ بێت.
4_ناڕێكبوونی سوڕی مانگانە كە پێشتر ڕێك بووبێت.
5-بوونی سوڕی مانگانە كە زیاتر لە 7 ڕۆژ بێت.
6-بوونی ئازاریێكی زۆر لەكاتی سۆڕی مانگانە.
7_دیتنی خوێن دوای خاوێنبوونەوە لە سوڕی مانگانە.
8_دیتنی خوێنێكی زۆر كە زیاتر لە یەك سانتی بگۆرێت لە ماوەی یەك كاژمیر بۆ دوو كاژمێردا.
لە كۆتایدا ئامۆژگاری بكە كە ئەو گۆڕانكاریانە ئاساین و پێویست بەترس ناكات.

د. كافیە رەسوڵ، پسپۆڕی نەخۆشییەكانی خانمان و منداڵبوون
س.. روداو

زۆرترین بینراو