سوپاسگوزاری و بانگەوازێك لە راهێنەری كچانی یانەی چۆمان

سوپاسگوزاری و بانگەوازێك لە راهێنەری كچانی یانەی چۆمان

سەرەتا سوپاس بۆ خوای گەورەو میهرەبان، لێرەدا دەمەوێت زۆر سوپاسی هاندەرانی خۆشەویست بكەم بۆ هەمیشە پاڵپشتی و پشتگری بوونیان لە سەركەوتنەكانمان، بەڕاستی سەلماندتان ئێوە وەرزشوان و وەرزش دۆست و خەمخۆری دەڤەرەكە و یانەكەتانن.
سوپاسگوزاری سەرجەم میدیاو ڕاگەیاندكارو ڕۆژنامەنووسان دەكەم بۆ تەواوی پاڵپشتی و دەرخستنی سەركەوتنەكانمان.
دەستخۆشیم بۆ گشت هاورێی و ئازیزان هەیە كە هاوكارو پشتگیربوون و بە پەرۆشبوون بۆ سەركەوتنەكانمان.
پیرۆزبایی لە سەرۆك و دەستەی كارگێڕی یانە دەكەم كە بەدڵ و گیان لەگەڵمان بوون بۆ ئەوەی بتوانین ئەم ئەنحامە بەدەست بێنین. رێزو سوپاسی تایبەتم بۆ دەستەی ڕاهێنەرانی هاوكارو یاریزانی خۆشەویست هەیە، لە ناو گۆرەپانی یارییدا سەلماندیان كە جەنگاور و سەربازن، خۆشەیستیتان هەمیشە لە دڵ و ناخمدا جێگای تایبەتی هەیە، توانیتان ببن بە نوێنەری شاری هەولێر، بەژماردنی گۆڵەكانی هەردوو یاری گەیشتنە یاری كۆتایی.
پشتیوان بەخوای گەورە هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ ئەوەی وەكو ساڵی پار چۆن لەیانەی ئافرەتانی هەولێر وەكو ڕاهێنەر جامەكەم بەرزكردەوە، هەموو هێز و توانامان دەخەینە گەر تاكو بتوانین بۆ یانەی چۆمانیش ببەهەمان شێوە جامەكە بەرز بكەمەوە و نازناوی خولەكە مسۆگەر بكەین نازناوی خولی فۆتساڵ بۆ یانەی چۆمان و بە دەست بێنین و جامی خولەكەش پێشكاشی بەهەموو خەڵكی بەوەفای باڵەكایەتی و جەماوەری یانەی چۆمان بكەم.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو