سوپای پاسداران دەیان سەر ئاژەڵی دانیشتووانی گوندێكی سنووری سیدەكان دەبەن و دەیفرۆشنەوە

سوپای پاسداران دەیان سەر ئاژەڵی دانیشتووانی گوندێكی سنووری سیدەكان دەبەن و دەیفرۆشنەوە

زاری كرمانجی-سیدەكان: سوپای پاسداران بە دەیان سەر ئاژەڵی هاووڵاتیانی گوندە سنوورییەكانی سیدەكانیان بردووە و دواتر بە بیانووی بەزاندنی سنوور فرۆشتوویانە خاوەنەكانیشیان داوای قەربوو دەكەنەوە.
ئێحسان چەلەبی بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەكان، هەواڵەكەی پشتڕاستكردەوەو بەزاری كرمانجی راگەیاند " لەسەرەتای ئەم مانگەدا لەلایەن دانیشتوانی گوندی ژیلیا سەر بە ناحیەی سیدەكان ئاگادار كراینەوە كە سوپای پاسداران 26 سەر ئاژەڵ و مانگای ئەوانیان بە بیانووی بەزاندنی سنوور بردووە و ئاودیوی وڵاتەكەیان كردووە، بەپێی زانیارییەكانمان دوای بردنی ئەم ئاژەڵانە بە شێوەی (مزایدە) واتە فرۆشتنی ئاشكرا فرۆشتیانە و بە موڵكی خۆیان زانیوە".
ئەوەشی ئاشكرا كرد " سەرووی خۆمان لەو بابەتە ئاگادار كردەوە و لەرێگەی بەشی یاسایی لە پارێزگای هەولێر بە فەرمی لەسەر ئەم بابەتە قسە لەگەڵ كونسوڵخانەی ئێران، هەروەها لەڕێگەی پاسەوانی سنوورەوە قسە لەگەڵ پاسەوانی سنووری ئێران كراوە، بە نووسراویەكی فەرمی لەڕێگەی پەیوەندییەكانەوە داوامان لە وڵاتی ئێران كردووە قەرەبووی ئەم هاووڵاتیانە بكرێتەوە كە ئاژەڵەكانیان براون.

زۆرترین بینراو