سوپای پاسدارن 11 هاووڵاتی هەریری دەستگیركرد

سوپای پاسدارن 11 هاووڵاتی هەریری دەستگیركرد

محەمەد ئامۆكەیی: بەرە بەیانی ئەمڕۆ لە كوێستانەكانی حاجی ئۆمەران، سوپای پاسدارانی ئێران (11) كەسی خاوەن مەڕو ماڵاتی بە چوار سەد سەر مەڕەوە دەستگیركرد.
فەرزنگ ئەحمەد لاوکە، بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران بە زاری كرمانجی راگەیاند" كاتژمێر چواری بەیانی ئەمڕۆ 21-7-2019 بە قوڵایی 4 كیلۆ مەتر سوپای پاسداران، هاتونەتە نێو خاكی باشوری كوردستان و زیاتر لە چوارسەد سەر مەڕی دوو هاووڵاتی شارەدێی هەریریان بردووە و دواتریش خاوەن مەڕدارەكان چونە بۆ گەڕانەوەی مەڕەكانیان لەوێ ئەوانیش دەستگیر كراون.
بەڕێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران، ئاماژەی بەوەشكرد" لەرێگای پاسەوانانی سنوور لەسەرهێلین بۆ ئەوەی ئەو هاووڵاتیانەی لە لایەن سوپای ئێرانەوە گیراون ئازاد بكرێن.

زۆرترین بینراو