سویفت هەڕەشەی دوورخستنەوەی تره‌مپ دەكات

سویفت هەڕەشەی دوورخستنەوەی تره‌مپ دەكات

ئا/هۆژین شەوکەت

تایلۆر سویفت گۆرانیبێژی ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كوشتنی جورج فلۆیدی ره‌شپێست هاته‌ ده‌نگ و گووتی له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو دۆناڵد تره‌مپ له‌ سه‌رۆكایه‌تی لا ده‌ده‌ین.
دوای بڵاوکردنەوەی ساتی کوشتنی هاووڵاتییەکی رەشپێست لە ئەمریکا هونەرمەندی ئەمریکی تایلۆر تویتێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هه‌ڕه‌شه‌ی لادانی تره‌مپ ده‌كات.

له‌ تویته‌كه‌دا ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ قسه‌كانی ئاراسته‌ی تره‌مپ ده‌كات و ده‌ڵێت "دوای هه‌ڵگیرسانی ئاگری خۆسه‌پاندنی سپییه‌كان و ره‌گه‌زپه‌رستی له‌ ته‌واوی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی تۆدا، ئایا بوێریت هه‌یه‌ باس له‌ ئاكار بكه‌یت به‌ر هه‌ڕه‌شه‌كردن به‌ توندوتیژی".

لە بەشێکی تری تویتەکەدا دەڵێت "له‌ مانگی تشرینی دووه‌م ده‌نگ به‌ لادانت ده‌ده‌ین" .
به‌هۆی مردنی پیاوێكی ره‌شپێست به‌ ناوی جۆرج فلۆید كه‌ پۆلیس له‌ مردنه‌كه‌ی تۆمه‌تبار ده‌كرێت، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ توندوتیژی و ناڕه‌زایی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌مریكای گرتوو‌ته‌وه‌، دواجار دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی هێزی كرد بەرامبەر بە خۆپێساندەران ئه‌مه‌ش ناڕه‌زاییه‌كانی زیاتر كردووه‌.

 

 

 

 

زۆرترین بینراو