سۆران لە خولی نایابە و چاوەروانی نۆژەنكردنەوەی یاریگا دەكات

سۆران لە خولی نایابە و چاوەروانی نۆژەنكردنەوەی یاریگا دەكات

ڕاپۆرتی ـ شوان امین
یانەی سۆران بە ماندووبونێكی زۆر و بێ كۆڵنەدان لە وەرزشی رابردوو لەخولی پلە یەك توانی بگاتە خولی پلە نایاب، دوای گەیشتن بەنایاب، لەلایەن چەند بەرپرسێكەوە بەڵێنی نۆژەنكردنەوەی یاریگایان بەەاندەر و یانەی سۆران راگەیاند، یانەی سۆران یەكەم یاری خۆی لەنایاب بەرامبەر یانەی نەورۆز لە 24-10-2019 ئەنجام دەدات، زۆرێك لەەاندەران گلەی لەخراپی چیمەنی یاریگا و نەبوونی شوێنی دانیشتن بۆ ەاندەران دەكەن، ەەر بەو ەۆیەوە مەترسی دروست بووە لە ئەنجام نەدانی یاریەكان لە ناو سۆران، لەم بارەیەوە یاریزان شوان مەعۆ تایبەت بۆ زاری كرمانجی گووتی: داوا دەكەم یاریگای سۆران نوێ بكرێتەوە و بەیەك جاری بدرێتە یانەی سۆران، گووتشی پێمباشە سۆرانیش وەك هەموو یانەكانی تر خاوەن یاریگا و پاس و داەاتی تایبەت بەخۆیی بێت، ەاندەرێكی سەرسەختی یانەی سۆران نەی ویست ناوی بەێنرێت و گووتی: بەخوا لە زۆر كەسم پرسی ەی ناو یانەش لەوانە مامۆستا فەرمان ئیسماعیل بەرپرسی ئیداری یانەی سۆران
ەیچ جێگایەك و دەرگایەك نەماوە نەیكەن و جەندین جارە بچن بۆ لاوان و بۆ لق و ناوچە و شارەوانی ەەمووان ئەلێن باشە كە یاریگای ناو بازار نۆژەن بكرێتەوە بەلام ەیچی بۆ نەكراوەو تەنەا درۆ كردنە
ئێستاش ەیچ نەماوە یانە نەیكات بەڵام حكومەت ەیچی بۆ ناكات.
كاك نیچیروان بارزانی گووتی بەلێن بێت یاریگای ناو بازار نۆژەن بكەینەوە نزیكەی دوو سالە هچ نەكراوە. یاریگا ناو بازار لەلایان چەند كەسێك داگیر كراوە لە سەر یاریگای دێڵزیانیش ئەویش ئێستا كۆلێژی وەرزشی لەوێ یە، ئەلێن ئەوێ نۆژەن دەكینەوە ببەڵام بەهەمان شێوە هیچی نەكراوە.
یەكیتی تۆپی پیێ كوردستان رێگا نادات یاری لە یاریگای سەروچاوە دیانا بەرێوە بچیت، یاریگای ناو بازاریش ئێستا بۆتە كەراجی سەیارە، بۆ زانیاری وردتر پەیوەندیمان بە فرمان اسماعیل كرد بەرپرسی ئیدارەی یانەی سۆران گووتی: یاریگای سەروچاوە هیچ پەیوەندی بەئێمەوە نیەو دیاریش نیە ئەم ساڵ یانەی سۆران لە كوێ یاریەكانی ئەنجام دەدات، ئەگەر یانەی سۆران باری دارای باش بێت ئەوا بۆند لەگەڵ یاریزانی پیشەگەر واژۆو دەكەین، یاریزان هێمن برادۆستی گووتی: لەكوێ دەست پێ بكەم، رێگای یاریگا، پاركینگی یاریگا، مدرەجی یاریگا، مەستەبەی یاریگا، ئەی كوا(W.C)، كوا شوێن بۆ خۆگۆرینی یاریزانانی میوان، هەر كاتێك باران دەبارێت یاریگا وەك مەلەوانگا دەبیندرێت، سەبارەت بە بلاجكتۆرەكانیش كەم و كورتییەكی زۆریان هەیە.
چۆن دەكرێت قەزایەكی گەورەی وەك سۆران، دانیشتوانی 200 دوو سەد هەزار كەس بێت و زیاتر لە 60 تیپی میللیی هەبێت و خاوەنی دوو یانە بێ ئەمە یاریگایان بێت.
ویستمان لێدوان لە بەشێكی تری یاریزانان و ڕاهێنەری یانەش وەربگرین هەریەكەو لەبەر چەند هۆكارێكی تایبەت نەیان توانی لێدوان بدەن.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو