سۆران... منداڵێك لە دایکبووە نیوەی سەری پێوە نییە

سۆران... منداڵێك لە دایکبووە نیوەی سەری پێوە نییە

موڕشید برادۆستی - سۆران : لە قەزای سۆرانی سەر بە پارێزگەی هەولێر منداڵێك لە دایکبوو کە بە شێک لە قەپاغی سەری پێوە نییە.

رێزان باڵەک بەرپرسی راگەیاندن لە بەرێوەبەڕایەتی نەخۆشخانەی لە دایک بوون و منداڵانی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند" دوای ئەوەی شەوی رابردوو نەخۆشێک سەردانی نەخۆشخانەکەمانی کرد بە مەبەستی لە دایکبوون‌، بەداخەوه منداڵێك لە دایکبوو کە نیوەی سەری نەبوو هەڵبەت بوونەکەشی لە ڕێگەی سرووشتییەوە بوو نەک نەشتەرگەری".

رێزان باڵەک، گووتیشی: پێویستە دایکانی دووگیان لە ماوەی سکپڕیدا زیاتر سەردانی پزیشکی پسپۆر بکەن بۆ سەلامەتی خۆیان وکۆرپەکانیان".

جێگەی باسە، یەکەمینجارنییە مناڵی ناتەواو لە سۆران لە دایک دەبێت ساڵی رابردووش چەند حالەتێکی هاوشێوە لە سنوورەکە تۆمار کراون، چەند منداڵێك لە دایکبوونە کە دڵیان لە دەرەوە بووە هەروەها بەهەمان شێوە بە شێک لە قەپاغی سەریان نەبووە.

زۆرترین بینراو