سۆران هەڵمەتی دەست بەسەر داگرتنی ماتۆڕسكیلەكان دەستی پێكرد

سۆران هەڵمەتی دەست بەسەر داگرتنی ماتۆڕسكیلەكان دەستی پێكرد

پشتیوان کەریم-سۆران
راید دلاوەر له‌تیف" گووتەبێژی بەرێوەبەراتی پۆلیسی هاتووچۆی سۆران بەزاری کرمانجی راگەیاند " ئێمە وەک بەڕێوەبەراتی پۆلیسی هاتووچۆی سۆران لەیەک هەفتەدا دەستمان بەسەر 12ماتۆڕسکیلدا گرتووە لەم ژمارەیەشدا ئێستا هەشت لە و ماتۆڕسکیلەکان لەبەرێوەبه‌ریه‌تی ئێمەن راگیراون".
دەشڵێت " ئەوانەی پابەندی رێنمایەکان نابن و دەنگی ماتۆڕِەکانیان بە ئەنقەست گەورە دەکەن یاخود ئەوانەی سەرکێشی لەگەڵ گیانی خۆیاندا دەکەن، وەک ئۆتۆمبێل پێبژاردنیان بۆ دەکرێت لە پێبژاردنەکشدا بڕی 40هەزار تاکو 50هەزار دینار دیاری کرداوە هەروەها بەڵێنامەیان بۆ پڕدەکێرێتەوە تاکو دوبارە نەکەنەوە .
لەکۆتایشدا گووتی : ماتۆرسکیل وەک ئۆتۆمبێل نییە، دەتوانێت بەهەموو رێگایەکدا بڕوات و دەتوانێت لە مەفرەزەکان خۆی بشارێتەوە، ئەستەمە دەستبەسەر داگرتنییان، بۆیە گەر هێزەکانی تر لەگەڵ ئێمە هاوکار و هەماهەنگ بن بەئاسانتر دەتوانین ئەو کارە بکەین.

 

بیروڕا

زۆرترین بینراو