سۆران ... لە مانگێكدا دوو منداڵی تازە لە دایك بوو لەسەر شەقام دەدۆزرێنەوە

سۆران ... لە مانگێكدا دوو منداڵی تازە لە دایك بوو لەسەر شەقام دەدۆزرێنەوە

موڕشید برادۆستی – سۆران : بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەمە، منداڵێكی تازە لەدایك بوو لەسەر شەقامێكی قەزای سۆران فڕێدەدرێ و لەلایەن پۆلیسەوە دەگەیندرێتە نەخۆشخانە .
رێزان باڵەك بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی لەدایكبوون و منداڵانی سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند" سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، لەسەر شەقامی ریگای جوندیان نزیك پاڕكی گوڵان منداڵێكی تازە لە دایك بوو فڕێدراوە و دەدۆزرێتەوە، لەلایەن پۆلیس دەگەیەندرێتە نەخۆشخانەكەمان دوای پشكنینی چڕ لەلایەن دكتۆری پسپۆڕەوە دەردەكەوێ منداڵەكە هیچ كێشەیەكی تەندرووستی نییە و تەنها كەمێك زەردووی هەیە و پێویستە لە ژێر چاودێری پزیشك بێت تا بكەوێتە باری ئاسایی خۆی .
رێزان ئاشكراشی كرد" مناڵەكە كچە و تەمەنی نزیكەی هەفتەیەك دەبێ، لەكاتی دۆزینەوەی لەنێو كارتۆنێك دانراوە و مەمێكی شیر و سابوون و جل و بەرگ و قتوویەكی شیر و هەندێ پێداویستی لەگەڵ دانراوە، تاوەكو ئێستاش كەس خۆی بەرپرس نەكردوە وەكو دایك یان باوكی منداڵەكە .
دۆزینەوەی ئەو مناڵە لە كاتێكدایە، هەفتەی رابردووش لە ناحیەی دیانا سەر بە قەزای سۆران مناڵێكی تازە لەدایك بوو فڕێدرابووە سەر شەقام و لەلایەن تیمەكانی پۆلیس گەێنرایە نەخۆشخانە .

زۆرترین بینراو