سۆلین ئەسعەد: كار لەسەر گەرانەوەی تیپی كچانی ئاكرێ‌ دەكەم

سۆلین ئەسعەد: كار لەسەر گەرانەوەی تیپی كچانی ئاكرێ‌ دەكەم

رەمەزان هەڕنی – ئاكرێ‌: یاریزانێكی كچی شاری ئاكرێ كە لەچەندین یانەی كورستان و عیراق یاری كردوە ئێستا راهێنەرەو كار لەسەر گەڕانەوەی تیمی كچانی شارەكە دەكات و داوای پاڵپشتی دەكات بۆ كارەكانی.
یاریزان سۆلین ئەسعەد، بە زاری كرمانجی راگەیاندو گووتی“ لە قوتابخانە دەستم بەیاریكردن كردووە دواتر بەشداری پاڵەوانییەتیەكانم كردووە تاگەیشتمە ئاستێكی باڵا و بەشداری چەندین فیستیڤاڵم كردووە, چەندین جار بەشداری گۆرەپان و مەیدان بوومە لەو كاتەوە بەردەوامم تا ئێستا”.
گووتیشی“ زیاتر یاری تۆپی پێ و یاری فووتساڵ ئەنجامم داون، لە دوو یاری بەیەكەوە فۆستاڵ و تۆپی دەستی خولی كوردستان لە یانەكانی (ئاكرێ، قەڵای هەولێر، پیرەمەگرون، ئافرەتانی هەولێر، سێمێل و سەنجاریب) بەشدارییم كردووە, بۆ یانەكانی (نەوتی میسان و كەركووك) لە خولی عێراقیش یاریم كردوو, ئێستا مامۆستامە لە پەیمانگەی پەروەردەی وەرزشی لە ئاكرێ راهێنەرم لەسەنتەری وەرزشی ئاڤا”.
ئەوەشی خستەڕوو“ ئێستا بە ئەركی راهێنەرایەتی كچان هەڵساوم, پلانم هەیە تیپی كچان درووست بكەمەوە لە یانەی ئاكرێ, ژمارەیەكی زۆر نازناوم بەدەستهێناوە لەگەڵ ئەو یانانەی یاریم بۆ كردوون لە ساڵی 2018 بوونەتە پاڵەوانی خولی فووتساڵی كچان, لەگەڵ یانەی ئافرەتانی هەولێریش چەندین خەڵات و نازناوی تر, ساڵی 2017 بانگهێشت كرام بۆ هەڵبژاردەی عێراق لە تۆپی پێ, هەرچەندە كەمێك بەربەست هەبوونە بەڵام بەسەر گشت بەربەرستەكان زاڵ بوومە”.
ئەوەشی روونكردەوە“ لەسەرەتای هاتن بۆناو بواری وەرزشی خێزانەكەم و خوشكەم و مامۆستاكانم زۆر پاڵپشتم بوون, هەموو جۆرە یارییەكم ئەنجامداوە بەتاك و كۆمەڵ, بەلام لە یاری تۆپی دەست و تۆپی پێ دا رۆڵم زییاتر بینوە, بۆیە نەم توانیوە یەكیان هەلبژێرم بەهۆی ئەوەی هەردوو یارییەكەم زۆر خوشدەوێن, پلانی باشم هەیە بە یارمەتی سەرۆك و دەستەی كارگێڕی یانەی ئاكرێ كە تیپی كچان بگەرێنێنەوە“.

زۆرترین بینراو