سیاسەتمەدارێكی كورد بەهۆی كۆرۆناوە گیانی لە دەستدا

سیاسەتمەدارێكی كورد بەهۆی كۆرۆناوە گیانی لە دەستدا

زاری كرمانجی : ئەمڕۆ 6-8-2020 سكرتاریەی حزبی دیموكراتی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا گیان لە دەستدانی جەلیل گادانی سیاسەتمەدار و كەسایەتی دیاری كوردی راگەیاند.
لە راگەیندراوەكەدا هاتووە " بە داخ و كەسەرێكی زۆرەوە رادەگەیەنین كە ئەمڕۆ پێنجشەممە جەلیل گادانی، سیاسەتمەدار، كەسایەتیی دیاری سیاسیی كورد و تێكۆشەری دێرینی حیزبی دێموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی سیاسیی كورد، پاش حەوت دەیە تێكۆشانی سیاسی لە پێناو ڕزگاریی نەتەوەكەیدا، كۆچی دوایی كرد".
لە بارەی هۆكاری گیان لەدەستدانی ئەم تێكۆشەرە روونكراوەتەوە كە " جەلیل گادانی ماوەی هەفتەیەك بوو بۆ چارەسەری نەخۆشیی كۆرۆنا لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان لەژێر چاودێریی پزیشكیدا بوو، بەداخەوە ئەمڕۆ چووە ڕیزی كاروانی نەمرانەوە".

زۆرترین بینراو