سیتین دەیەوێ لە یاریگەدا ببێتە پاڵەوان

سیتین دەیەوێ لە یاریگەدا ببێتە پاڵەوان

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، كیكی سێتین ئاشكرایكرد خوازیارە بۆ ئەنجامدانی یارییە دواخراوەكان كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆڕۆناوە یارییەكان وەستاون و هیوای وایە لەنێو یاریگەدا ببنە پاڵەوانی خولی ئیسپانی.
كیكی سیتین لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی TV3ی ئیسپانی، گووتی" راستییەكە ئەوەیە، ئەگەر وەك ئەوەی ئێستا هەیە خولەكە تەواو بكەین، وەك ئەوە هەست ناكەم پاڵەوان بین. خواستی من ئەوەیە لەرێگەی یارییكردنەوە لە یاریگاكاندا ببینە پاڵەوان".
ئەو راهێنەرە مەبەستییەتی كاتی نییە بۆ ئەوەی لەگەڵ یاریزانەكانیدا بەفیڕۆی بدات و ئامانجی ئەوەیە جامی خولی ئیسپانیاو خولی یانە پاڵەوانەكانیش بباتەوە.
لە كۆتاییدا سیتین گووتی" خەون بەوەوە دەبینم نازنازە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپام بەدەستەوە بێت و لە ناو مانگاكانمدا بم.

زۆرترین بینراو