سیدەكان بۆردومانی توركیا زیانی گیانی لێكەوتەوە

سیدەكان بۆردومانی توركیا زیانی گیانی لێكەوتەوە

سیدەكان بۆردومانی توركیا زیانی گیانی لێكەوتەوە


موڕشید برادۆستی - سیدەكان : ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە, فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بەمەبەستی بۆردومان كررنی بنكە و بارەگاكانی پەكەكە گوند و ئاوایەكانی سنووری سیدەكانیان بە سەختی بۆردومان كرد .
خدر ئەحمەد شاهێد حاڵێك و دانیشتووی گەلی لێتان سەر بە ناحیەی سیدەكان بە زاری كرمانجی راگەیاند" كاتژمێر 6 ی ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا ئۆتۆمبێلێكی پەكەكەی لە گوندی كۆلیت بۆردوومان كرد و لە ئەنجامدا دوو چەكداری پەكەكە بوونە قوربانی كە یەكێكیان بەرپرسێكی پەكەكەیە دەست بەجێ گیانی لەدەستداوە و ئەوەی تریش بە سەختی بریندار بووە".
زیاتر گووتی " پێویستە حكومەتی هەرێم هەووڵی تەواو بدات بۆ دوور كەوتنەوەی پەكەكە لە گوند و ئاوایەكانمان تا بەهۆی ململانێی پەكەكە و توركیا هاووڵاتییانی سڤیل نەبنە قوربانی" .
سیدەكان لە رووی كارگێڕیەوە سەر بە قەزای سۆرانە و زیاتر لە 100 گوندی بەهۆی هەبوونی پەكەكە و بۆردومان و تۆپبارانەكانی وڵاتی دراوسێ چۆڵ كراوون, دەیان كەسی سڤیلیش بووەتە قوربانی .

زۆرترین بینراو