سیدەکان .. تۆپبارانی تورکیا 20 ئاژەڵی هاووڵاتییان لەناو دەبات

سیدەکان .. تۆپبارانی تورکیا 20 ئاژەڵی هاووڵاتییان لەناو دەبات

موڕشید برادۆستی - سیدەکان: ئەمڕۆ شەممە سوپای تورکیا بە بیانووی بۆردوومان و تۆپباران کردنی بنکە و بارەگاکانی پەکەکە گوندێکی دەشتی هێرتی دەڤەری برادۆستی کردە ئامانج.

هاوڵاتییەکی گوندەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە زاری کرمانجی راگەیاند" کاتژمێر 4ی بەیانی ئەمڕۆ تۆپخانەکانی تورکیا و گوند و ئاوایمانی تۆپباران کرد هەرچەندە زیانی گیانی بەر دانیشتووانی گوندەکەمان نەکەوتووه, بەڵام هەر بەو هۆیەوە 20 سەر مەڕ و بزنمان بوونە قوربانی و زەرەرێکی زۆری ماددیمان پێگەیشتووە .
زیاتر گووتی" بەهۆی هەبوونی پەکەکە و هاتنی سوپای تورکیا ژیان و گوزەرانی گوندەکەمان زەحمەت بووە و لە دۆخێکی نائارامی و خراپ دەژین, پێویستە حکومەت بەهانامانەوە بێت, ئەگەر دۆخەکەش بەم شێوەیە بێت ناچارین بۆ سەلامەتی گیانی خۆمان و ماڵ و منداڵمان گوندەکەمان چۆڵ بکەین .
وڵاتی تورکیا ئۆپەڕاسیۆنی سەربازی لە سنووری سیدەکان چڕتر کردۆتەوە و بەردەوامە لە داخل کردنی هێز و تا ئێستا بە مەودای 52کیلۆمەتر داخلی ناوچە شاخاوی و ستراتیژیەکانی دەڤەرەکە بووە, بەردەوامیش تۆپباران و بۆردومانی گوند و ئاوایەکانی سیدەکان دەکات و بەم هۆیەوە وێڕای زەرەر و زیانە ماددیەکان ترس و دڵەڕاوکیی زۆری لای گوندنشینان درووست کردووە .

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست زاری کرمانجی کەوتووە, هەر بەهۆی تۆپبارانی ئەمڕۆی تورکیا, لە گوندی خەلیفانی سیدەکان چەکدارێکی پەکەکە گیانی لە دەستداوە و تا ئێستا تەرمەکەشی بەجێماوە .

زۆرترین بینراو