سیدەکان .. لە رووداوێکی هاتووچۆدا پێنج کەس بریندار بوون

سیدەکان .. لە رووداوێکی هاتووچۆدا پێنج کەس بریندار بوون

موڕشید برادۆستی-سیدەکان: ئەمڕۆ شەممە لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە گوندی مجێسەری سەر بە ناحیەی سیدەکان پێنج کەس بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون .

کاکەخان هەرکی رێپێدراوی هاتووچۆی سیدەکان بە زاری کرمانجی راگەیاند" کاتژمێر " 2 "ی پاش نیوەرۆ رووداوێکی هاتووچۆ لەرێگای سەرەکی نێوان سۆران - سیدەکان لە گوندی مجێسەر نزیك بەنزینخانەی هەجرێ لە نێوان دوو ئوتومبێلی پیکاب دێر و پیکاب نیسان روویدا .
روونی دەکاتەوە" لە رووداوەکەدا سەرەڕای زیانی ماددی زیانی گیانیش هەبووە و پێنج کەس لە رووداوەکە برینداربوون برینی یەکێكیان سەختە و سەرجەمیان رەوانەی نەخۆشخانەی ئاشتی کران لە سۆران .
ئەو بەرپرسەی هاتووچۆ داواشی کرد, پێویستە گشت شۆفێرەکان پابەندی رێنماییەکانی هاتووچۆ بن بەتایبەتی لە وەرزی زستان تا دوور بن لە رووداوەکانی هاتووچۆ .

شایەنی باسە, ساڵانە لە هەرێمی کوردستان بەهۆی خراپی رێگا و بانەکان و پابەند نەبوونی شوفێران بە رێنمایەکانی هاتووچۆ, هەزاران کەس بە هۆی رووداوی هاتووچۆ گیان لە دەست دەدەن یا کەمئەندام دەبن .

زۆرترین بینراو