سیروان سیرینی: دەبێتە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق

سیروان سیرینی: دەبێتە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق


زاری كرمانجی: بەبڕیاری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق، ئەندام پەرلەمانێكی پارتی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق، پلەی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی پێدرا.
د. محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق، لە نوسراوێكیدا ئەوەی خستۆتەروو "سیروان عەبدولڵا ئیسماعیل، هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە ویڵایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، بە پلەی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دیاریكرا".
جێگەی ئاماژەیە سیروان عەبدولڵا، ناسراو بە سیروان سیرینی، خەڵكی سنووری قەزای رواندز كە لە چوار ساڵی رابردوو ئەندامی پەرلەمانی عێراق بووە، لەم خولەی ئێستاشدا پلەی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی پێدراوە.

زۆرترین بینراو