سیستەمی ئونڵاین سەرەتایەكی جوان بوو بۆ ئێمە

ئاخجین دوسكی

لە سەرەتای هاتنی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان، وەك دیارە كوردستانیش یەكێك بوو لەو وڵاتانەی تووشی ئەم پەتایە بوو، كاتێك ئەم ڤایرۆسە رووی لە هەرێمی كوردستان كرد هەر زوو حكومەتی هەرێمی كوردستان رێكاری كۆنتروڵ كردنی ئەم ڤایرۆسەی گرتەبەر، لە گشت دام و دەزگاكانی كوردستان دەوام راگیرا، بۆ ماوەیەكی درێژ خایەن كە تا 3 مانگی تێپەڕاند، ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی زۆر لە دام دەزگاكان كارەكانیان بەڕێوەنەچێت لە هەمووشیان زیاتر وەزارەتی پەروەردە بوو، لەبەر خوێندن و چارەنووسی هەزارەها خوێندكار لە هەرێم، دوای درێژ بوونەوەی دۆخەكە گشت دام و دەزگاكان پەنایان بردە بەر بەكار هێنانی سیستەمی ئۆنڵاین، ئەمەش بۆتە هۆی بێزاری و نارەزامەندی زۆربەی خوێندكاران و فەرمانبەران لە بەر زۆر هۆكار لەوانە نەبوونی ئینتەرنێت و ئامێری راگەیاندن وەك موبایل، كۆمپیوتەر و ئایپاد، تەنانەت زۆربەی هاووڵاتییانی هەرێم لە چینی هەژار و كەم دەرامەتن ناتوانن درێژە بەم سیستەمە بدەن ئەمە لە لایەك لە لایەكی تر ئێمە شارەزای بەكارهێنانی ئەم سیستەمە نین، چونكە سیستەمەكە تازەیە ئێمە ئەزموونمان نیە لەسەری، دەبێت ئیتر سوود و ئەزموونی لێوەر بگرین، ئەمەش راستییەكی دیارە بو سەرتاسەری هەرێم و شتێكی تازە و جوان بوو كە دەبێت ئێمەش رابێین وەك وڵاتانی جیهان بەم سیستەمەدا كار و بارەكانی خۆمان بەڕێوە ببەین، هەر وەك چۆن ئەوان شارەزاییان زۆرە لەو بوارەدا بۆ ئەوەی شارەزای زیاتر لەم بابەتە وەربگرین لە كاتی تووشبوون بە هەر رووداوێكی سرووشتی وەك ڤایرۆسی كۆرۆنا كە لە جیهاندا بڵاوبۆیەوە، یا شەرێك لە وڵات روو بدات یا هەرچی روداوێكی نە چاوەڕوانكراو روو لە وڵات بكات ئیش و كار و خوێندنمان نەفەوتێن، ئێمەش ئامادە بین بە سیستەمی ئۆنڵاین كاروبارەكان بە ئاسانی بەڕێوە ببەین بێ ئەوەی كارەكانمان دوا بكەون، ئیتر دەبێت سوود لەم سیستەمە ئونڵاینە ببینین و ئەزموون وەربگرین.

زۆرترین بینراو