سیستەمی ئەلیكترۆنی ناچاری و كاتییە

سیستەمی ئەلیكترۆنی ناچاری و كاتییە

زاری كرمانجی - عەبدولسەلام دۆلەمەری، سەرۆكی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی كوردستان، لە لاپەرەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیوویەتی و دەڵێت:" سیستەمی ئەلیكترۆنی لە ئێستادا بڕیارێكی ناچاری و كاتیە، تەنها لە بەشێكی وەرزی یەكەمی خوێندن جێبەجێ دەكرێت تاوەكو بارودۆخی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان ڕوو لە باشتربوون دەكات.
دۆلەمەری دەشڵێت:میكانیزمێكی نوێ پەیڕەو دەكرێت بۆ ئەوەی لەو شوێنانەی كێشەی هێڵی ئینتەرنێت هەیە لە خوێندن دانەبڕێن، بەپێی ئەم میكانیزمە هەوڵ دەدرێت كەوا خوێندنی ئەم ساڵ نەفەوتێت.
كوالێتی خوێندن و هەم تەندروستی مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان و خوێندكاران پارێزراو بێت.
بۆ خوێندنی پۆلی١٢ ی ئامادەیی لەنێو هۆڵی قوتابخانەكان بە میكانیزمێكی جیاواز دەبێت لەگەڵ ساڵانی پێشوتر.

بیروڕا

زۆرترین بینراو