سیمۆنا هالێپ یەكەمین نازناوی بەدەست هێنا

سیمۆنا هالێپ یەكەمین نازناوی بەدەست هێنا

كچە تێنسزان سیمۆنا هالێپ ی رۆمانی لە یاریەكەی بەهێز لە چوارچێوەی یارییەكانی وێمبڵدن ی بەریتانی ئەنجامێكی چاوەڕواننەكراوی تۆمار كرد، بوو بە یەكەمین كچە تێنسزانی ڕۆمانیش ئەو نازناوە بباتەوە.
هالێپ بە دوو كۆمەڵەی بێ بەرامبەر لە سێرێنا ویلیامز ی ئەمریكی بردەوە ئەنجامی كۆمەڵەكانیش ٦-٢، ٦-٢ بوو.
ئەمە یەكەمین نازناوی مەزنە لە نازناوە جیهانییەكان ئەو وەرزشوانە ڕۆمانییە بە دەستی بهێنێت.
هالێپ لە تەواوی یارییەكە تەنیا یەك هەڵەی هەبوو، بەو پێیە یارییەكەی بە یاریێكی خاوێن و دەرئاسا لەقەڵەمدرا، تەنانەت كچە یاریزانی ئەمریكیش، سێرێنا ویلیامز، دوای یاریەكە پەسنی ئاستی كچە ڕۆمانەكەی كرد، دڵنیاییشی پێدا كە داهاتووی زۆر پرشنگدارتر دەبێت.
هالێپ تەمەنی 27 ساڵە و درێژی باڵای 1,67 سم ە.
نازناوی وێمبڵدن یەكەمین نازناوی هالێپ بوو لە كۆی چوار نازناوی جیهانی گراندسلام و دوو نازناوی تر لە ئاستی ئۆلۆمپی و كشیوەریدا.

زۆرترین بینراو