سی و چوار ساڵ بەسەر بۆردومانكردنی ئۆردوگای زێوە تێدەپەڕ‌ێت

سی و چوار ساڵ بەسەر بۆردومانكردنی ئۆردوگای زێوە تێدەپەڕ‌ێت

34 ساڵ بەسەر بۆردومانكردنی ئۆردوگای زێوە تێپەڕدەبێت، لە رێككەوتی 9/6/1985 ڕژێمی بەعس بە هەشت فڕۆكەی جەنگی ئۆردوگاكەی بە چەكی قەدەخەكراوی نێودەوڵەتی بۆردومانكرد، بەو هۆیەوە 150 كەس شەهید و 373 كەسیش بریندار بوون.
دوای بۆردومانەكە ئیدریسی هەمیشە زیندوو و سەرۆك بارزانی لە شوێنی رووداوەكە ئامادەبون و هاوكاری كەس و كاری شەهیدانیان دەكردو یەكە یەكەی بریندارەكانیان لە نەخۆشخانە بەسەركردەوە.
ئەشقی مەلا، بەڕێوەبەری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران بۆ ماڵپەڕی زاری كرمانجی دەڵێ:" ئەمڕۆ لەناو مۆزەخانەی بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران مینۆمێنتێكمان دروست كردووە، وەكو بەڕێوەبەرایەتی شەهیدانی سۆران لە رێورەسمێكدا تاجەگولینەی وەفداریمان دانا و یادەكەمان بەرز راگرت".

 

زۆرترین بینراو