سێرگی لاڤرۆڤ: هەڵبژاردنتان بەسەرۆکی هەرێمی کوردستان دەیسەلمێنێ بە ناوبانگ و دەسەڵاتتان باشترین خزمەتی گەلەکەتان دەکەن

سێرگی لاڤرۆڤ: هەڵبژاردنتان بەسەرۆکی هەرێمی کوردستان دەیسەلمێنێ بە ناوبانگ و دەسەڵاتتان باشترین خزمەتی گەلەکەتان دەکەن

 

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا نێوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و لاڤرۆڤ بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیێنێت، ژیریی و نێوبانگی نێچیرڤان بارزانی سەلمێنەری ئەوەیە خزمەتی خەڵکەکەی بکات. ئاماژە بەوەش دەدات، کە رووسیا بە بایەخەوە پەرە بە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دۆستانەکانیان دەدات.

بەڕێز سەرۆک

بڕواموایە هەڵبژاردنی ئێوە سەلمێنەری ئەوەیە، تۆ ژیری و ناوبانگی ئەوەت هەیە کە خزمەتی خەڵکی خۆت بکەی، هەروەها بەوپەڕی تواناتەوە پەرە بە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بدەیت، کە لەم دواییانە پەرەی سەندووە. ئێمە پێشوازی لەدوایین پەرەسەندنەکانی نێوان عێراق و کوردستان دەکەین، ئێمە بە بایەخەوە پەرە بە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دۆستانەییەکانمان دەدەین".

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا لەبارەی کۆبوونەوەکە وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بڵاویکردووەتەوە "ئەو گفتوگۆیەی هەمان بووە، دەرخەری ئەوەن کە بەرژەوەندی باش و هەروەها روانینی باش لە نێوانماندا هەیە".

سێرگی لاڤرۆڤ لە کۆبوونەوەکەدا ئەوەی بە نێچیرڤان بارزانی گوتووە "تۆ چەند جارێک هاتوویتە رووسیا، سەردانی سان پیترسبۆرگ و مۆسکۆت کردووە، هەروەها لەگەڵ سەرۆکی رووسیا ڤلادمیر پووتین کۆبوویتەوە. ئەو داوای لە من کرد کە پێت رابگەیێنم کە ئەو بیرەوەری زۆر باشی لەگەڵ ئەو کۆبوونەوەیەدا هەیە و هیوای بەختێکی باشت بۆ دەخوازێت لە کارەکانی ئێستات".

سەبارەت بەو کۆمپانیا رووسانەی لە هەرێمی کوردستان، لاڤرۆڤ بە نێچیرڤان بارزانی راگەیاندووە "سوپاس بۆ بایەخپێدانێکی تایبەت بە بەرژەوەندی کۆمپانیا رووسەکان کاتێک سەرۆکوەزیران بوویت، پێموایە زۆر جێی بایەخە کە لێرە لەگەڵ هاوبەشە لۆکاڵییەکانیاندا کاردەکەن. بەدڵنیاییەوە، تۆ زەلیمیخان موستۆیۆڤ، هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی بازرگانی نێوان رووس و کورد دەناسیت. ئێمە باوەڕمان وایە کە ئەمە کەشێکی زۆر گرنگە بۆ هاوئاهەنگی نێوانمان، ئەمە لەگەڵ کارکردن لەگەڵ مێژوونووسان، کەسایەتییە دیارەکان و هەروەها پەرلەمانتارەکان".

رۆژی دووشەممە 8-10-2019 سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لەگەڵ سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

زۆرترین بینراو