سێلینا گۆمێز حەزدەكات گۆرانی بۆ فیلمە هیندییەكان بڵێت

سێلینا گۆمێز حەزدەكات گۆرانی بۆ فیلمە هیندییەكان بڵێت

ئا/هۆژین شەوكەت
خانمە ئەستێرەی دیاری ئەمەریكی سێلینا گۆمێز دەیەوێت ببێتە گۆرانیبێژی فیلمە هیندییەكان.
بەگوێرەی هەواڵێكی ماڵپەری "Business recorder" سێلینا گۆمیزی تەمەن ٢٧ ساڵ لە دیمانەیەكیدا ئاشكرای كردووە كە گوێبیستی گۆرانییە هیندییەكان دەبێت هەندێكیانی زۆر پێخۆشە و چێژی لێدەبینێت، ئارەزووش دەكات گۆرانییەك بۆ فیلمێكی هیندی بڵێت، بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ موزیكژەنی دیاری بولیود (ئای ئار رەحمان) قسەی كردووە بەڵام دیار نییە كەی ئەو گۆرانییە دەڵێت و ئایا گۆرانییەكە بە زمانی هیندی دەبێت یا ئینگلیزی.

 

زۆرترین بینراو