سێلینا گۆمێز حەزدەکات گۆرانی بۆ فیلمە هیندییەکان بڵێت

سێلینا گۆمێز حەزدەکات گۆرانی بۆ فیلمە هیندییەکان بڵێت

ئا/هۆژین شەوکەت
خانمە ئەستێرەی دیاری ئەمەریکی سێلینا گۆمێز دەیەوێت ببێتە گۆرانیبێژی فیلمە هیندییەکان.
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەری "Business recorder” سێلینا گۆمیزی تەمەن ٢٧ ساڵ لە دیمانەیەکیدا ئاشکرای کردووە کە گوێبیستی گۆرانییە هیندییەکان دەبێت هەندێکیانی زۆر پێخۆشە و چێژی لێدەبینێت، ئارەزووش دەکات گۆرانییەک بۆ فیلمێکی هیندی بڵێت، بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ موزیکژەنی دیاری بولیود (ئای ئار رەحمان) قسەی کردووە بەڵام دیار نییە کەی ئەو گۆرانییە دەڵێت و ئایا گۆرانییەکە بە زمانی هیندی دەبێت یا ئینگلیزی.
سێلینا گۆمیز هونەرمەندێکی دیاری بواری موزیکی پۆپە، سەرەتا وەک ئەکتەر دەستی کرد بە کاری هونەری، پاشان لە بواری موزیکدا سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا و خاوەنی چەندین خەڵاتی جیهاانییە وەک خەڵاتەکانی MTV و ئاڵما و AMA.

زۆرترین بینراو