سێو چارەسەریەكی ئاسان بۆ نەخۆشیەكان

سێو چارەسەریەكی ئاسان بۆ نەخۆشیەكان

سێو یەكێكە لەو میوەبەسودانەی‌ كە چەندەها سودی‌ لەخۆی‌ گرتوە، ئەم میوە پڕ ڤیتامین و مادە بەسودەكان، سێو یەكێكە لەسوكترین وبەتامترین میوەكان كە تواناو هێزی‌ مرۆڤ زیاد دەكات.
توێژینەوەكان دووپاتی‌ دەكەنەوە، سێو پرە لەچەندین مادە كە هەمووی‌ دژی‌ (كۆرسترۆڵ)ە كە لەبۆریەكانی‌ دڵ كۆدەبنەوە، هەروەها سێو پڕە لەچەندین مادەی‌ بەسود كە بۆ پاك كردنەوەی‌ كۆئەندامی‌ هەرس بەسودە.
بەهۆی‌ بونی‌ مادەی‌ (بورن) كە لە سێو دا هەیە ، ماسولكەكانی‌ لەش پتەودەكات.ئەگەرەكانی‌ توش بوون بە نەخۆشی‌ ئێسكەكان كەم دەكاتەوە. سێوێكی‌ پاكراو باش بكوترێت و بۆماوەی‌ نیوسەعات ڕۆژانە لەسەر سنگ دابنرێت باشترین چارەسەرە بۆ پتەوكردنی‌ كۆڵەی‌ سنگ،
بۆ پاك كردنەوەی‌ زەردی‌ ددان بەسوودەو بەهێزیان دەكات‌و بەپێداهێنانی‌ سێوی‌ سەوز لەددانەكان، پاكی‌ دەكاتەوە. سێو بە سوودە بۆ ڕوماتیزم وشەكرە و جومگەژان، 30گرام سێو بكرێتە چواریەكی‌ لیترێ‌ ئاو بۆماوەی‌ چارەكە سەعاتێ‌ دابنرێت‌و دواتر بخورێتەوە ئەم گیراوەیە ڕۆژانە 4 پەرداخی‌ لێ بخورێت زۆر بەسوود دەبێت هەروەها دەتوانن سێوی‌ وردكراوە لەگەڵ شیر تێكەڵ بكەن، دەرمانێكی‌ تایبەتە ‌ویارمەتیدەرە بۆچارەسەری‌ سكچون.
سێو جەستە دەپارێزێت لەژەهراوی‌ بون ، لەبەر ئەوەی‌ سێو تایبەتمەندییەكی‌ هەیە كە دژی‌ ڤایرۆسە. هەروەها پڕە لەمادەی‌ بەرگریكار بۆ وەرەمەكانی‌ شێرپەنجە.ئەو میوەیە كاری‌ زۆردەكاتە سەر سیەكان وئەگەرەكانی‌ توش بوون بەشێرپەنجەی‌ سیی‌ كەم دەكاتەوە.

زۆرترین بینراو