سێ‌ پزیشكی نەخۆشخانەی لەدایكبوونی سۆران تووشی كۆرۆنا بوون

سێ‌ پزیشكی نەخۆشخانەی لەدایكبوونی سۆران تووشی كۆرۆنا بوون

زاری كرمانجی-سۆران:
دوای ئەنجامدانی پشكنین بۆ پزیشك و كارمەندانی نەخۆشخانەی لەدایكبوون و منداڵانی سۆران دەركەوت كە سێ‌ لە پزیشكان هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان.
رێزان باڵەك، بەڕێوەبەری راگەیاندنی نەخۆشخانەی لەدایكبوون و منداڵانی سۆران، بەزاری كرمانجی راگەیاند " لە ئەنجامی پشكنینەكانمان بۆ پزیشك و كارمەندانی نەخۆشخانەكەمان بەداخەوە دەركەوت كە سێ‌ لە پزیشكانمان پشكنینەكانیان پۆزەتیڤ بوو، راستەوخۆ گواسترانەوە بۆ شاری هەولێرو لەژێر چاودێریدان و خۆشبەختانە تەندروستیان جێگیرە".
گووتیشی " هەرچەندە بەردەوام بایەخممان بە پاك و خاوێنی داوە بەڵام دوای بڵاوبوونەوەی ئەم چەند تووشبووەی كۆرۆنا، لەلایەن تیمەكانی بنكەی بەرگری شارستانی سۆران شەوی رابردوو تەواوی نەخۆشخانەكەمان بە دەرمانی دژە ڤایرۆس رشێندراوەو رێكارەكانی خۆپارێزیش زیاتر گیراونەتە بەر بەر بۆ پزیشك و كارمەندانمان و ئەو نەخۆشخانەی رۆژانە سەردانی نەخۆشخانە دەكەن.

زۆرترین بینراو