سەبارەت بە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان ڕوونکردنەوە دەدرێت

سەبارەت بە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان ڕوونکردنەوە دەدرێت

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی ھەرێم، لەبارەی یەكەم رۆژی جەژنی قوربانەوە ئاماژە بەوە دەكات، 10 رۆژ پێش جەژن وڵاتی سعودیە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان رادەگەیەنێت.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگەیاند: 10 رۆژ پێش جەژن وڵاتی سعودیە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان رادەگەیەنێت، دیاری دەكات كە ئه‌و رۆژه‌ ده‌كه‌وێته‌ چه‌ندی مانگی زاینی.
ئاماژە بەوەشکراوە، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی ئێستا باس ده‌كرێت كه‌ رێكه‌وتی 11-8 -2019 یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنه‌، هیچ بنه‌مایه‌كی نییه‌، چونكه‌ هێشتا دیارینه‌كراوه‌.

زۆرترین بینراو