سەدان كیلۆمەتری نێوان هەردوو پارێزگا لە داعش پاككرایەوە

سەدان كیلۆمەتری نێوان هەردوو پارێزگا لە داعش پاككرایەوە

لەو ئۆپەراسیۆنەی كە لە پارێزگای كەركوك لە دژی داعش لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستپێكراوە، رووبەری 700 كم لە نێوان هەردوو پارێزگای كەركووك و سەڵاحەددین پاككراوەتەوە.
فەریق روكن سەعد حەربییە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك، رایگەیاند " ئۆپەراسیۆنەكە خێراتر و كاریگەرتر لەوەی چاوەڕوان دەكرا، بەڕێوەچوو".
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك ئاشكراشیكرد، ئۆپەراسیۆنەكە زیاتر لە ناوچە شاخاوی و گوندەوارەكان بەڕێوەدەچێت گووتی" نزیكەی 700 كم لە ناوچەی نێوان كەركوك و سەڵاحەدین لە تیرۆریستان خاوێنكردووەتەو".
ئاماژەی بەوەشكرد، "تا ئێستا هیچ زانیارییەكیان لانییە لەسەر ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی كە لە ئۆپراسیۆنەكەدا كوژراون و لە كۆتایی ئۆپەراسیۆنەكە ژمارەكە ئاشكرا دەكەن".
سەعد حەربیە فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی كەركوك ڕاشیگەیاند"لە چەمی چای لە كاتی ئۆپەراسیۆنەكەدا بۆمبێك لە كەناری رێگادا چێندرابوو تەقییەوە و لە ئەنجامدا 10 سەرباز برینداربوون".

 

 

 

زۆرترین بینراو