سەدان پشكنینی هاووڵاتیانی خەلیفان نیگەتیڤ دەرچوون

سەدان پشكنینی هاووڵاتیانی خەلیفان نیگەتیڤ دەرچوون

زاری كرمانجی-خەلیفان: دوای ئەنجامدانی پشكنین 222 هاووڵاتی دانیشتووی خەلیفان، ئەنجامەكانیان نیڤەتیڤ دەرچووە.
کاروان کەریمخان گوندەژۆری، بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفان، ئاشكرای دەكات "خۆشبەختانە ئەنجامی پشکنیی۲۲۲ کەس لە سێ ڕۆژی ڕابردوو لە خەلیفان نێگەتیڤ دەرچوو، هێشتا دەرفەتمان لە پێشە ڕێگری لە کارەسات و رێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەین. هەروەها چاوەڕوانی ئەنجامی پشکنینەکانی پزیشكی لە ڕۆژانی داهاتووش دەکەین".
دەشڵێت " لەپێناو پاراستنی هاووڵاتیان لە ڕێکاری تەندروستی، ئەمنی، ئابووری و سزایی توندتر و بەردەوام دەبین، بە خۆپارێزی و لە ماڵ مانەوە، تاكوو دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.

زۆرترین بینراو