سەرتاشخانەكانی هەریر و باتاس دادەخرێن

سەرتاشخانەكانی هەریر و باتاس دادەخرێن

محەمەد ئامۆكەیی_ هەریر: هاوشێوەی شارەكانی تری هەرێم لە شارەدێی هەریر سەرتاشخانەكان دواین ئاگادار كردنەوەیان پێدراوە، كە دەبێت بەیانی دابخرێن.
لەزگین سەباح، بەڕێوەبەری كارگێڕی نەخۆشخانەی هەریر، بەزاری كرمانجی راگەیاند:" وەك تیمی نەخۆشخانەی هەریر بەهەماهەنگی پۆلیس و ئاسایش، سەرجەم سەرتاشخانەكانی سنووری هەریر و باتاسمان بەسەركردووە و پێمان راگەیاندن، لە بەیانییەوە پابەندی بڕیارەكانی وەزارەتی تەندروستی بن و نابێت بەهیچ جۆرێك سەرتاشخانەكان كراوەبن".
بەڕێوەبەری كارگێڕی نەخۆشخانەی هەریر، ئەوەشی گووت" لەو سەردانەدا توانرا دەست بەسەر كۆمەڵێك مووس دابگیرێت كە بەشێك لەسەرتاشخانەكان بەكاریان دێنا و جێگەی مەترسین بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ، هەروەها ئەو خاوەن سەرتاشخانانەی مۆڵەتی تەندروستیان بەسەرچووە ئاگاداری ئەوەیان پێدار لەدوای دەستپێكردنەوەی دەوام سەردانی بەشی چاودێری تەندروستی بكەن، بۆ نوێ كردنەوەی مۆڵەتەكانیان".

زۆرترین بینراو