سەركەوتنێكی گەورە، بەرەو بەدەستهێنانی نازناو

سەركەوتنێكی گەورە، بەرەو بەدەستهێنانی نازناو

 

ئەم سەركەوتنە گەورەیە؛ دەستكەوتێكی مێژووییە بۆ باڵەكایەتی و خانمە شێرەكانی چۆمان بە سەرپەرشتی ڕاهێنەرێكی پڕ ئەزموون و سەركەوتوو.
یارییەكی ئاستبەرز و پڕ چێژ ؛ ئەنجامێكی پڕ دراماتیكیان كردە دیاری بۆ ئەو هاندەرە دڵسۆزانەی كچانی چۆمان كە بە دروشم هاندانی خانمەكانیان دەدا ؛ یاریگا و یاریەكانیان جوانتر دەكرد.
گەرم و گوری كاپتن مەزن Mazn و دەستی شوكرانەی و لێهاتووی یاریزانان و ئاست بەرزیان توانیان ئەم ئەنجامە بەدەست بهێنن و شەمەندەفەری سەركەوتنەكانیان نەوەسنێنن تاكو گەیشتن بە یاری فیناڵ .
بەو هیوایەم فرمێسكەكانی شادیتان دوو ئەوەندە بێ و لە یاری فیناڵ بەسەر كچانی سیروانی نوێ دا سەر بكەون و بتانبینین بە بەرزكردنەوەی جامەكە و بوون بە پاڵەوان.
دڵنیام ئەم نازناوە دەكەن بە دیاری بۆ خەڵكی باڵەكایەتی و ناوتان لە مێژوو بە ئاڵتوون دەنوسینەوە .
دەمەوێت ئەوەش بڵێم دەستەی كارگێڕی یانەی چۆمان و بەتایبەت سەرپەرشتیاری خانمان بەم داراییە كەمە و پاڵپشتیە مادییە دیاری كراوە ڕۆڵێكی گەورە دەبینن لە پشت سەركەوتنەكان .
وێرای شادیم و لەپاڵ پیرۆزبایم بۆ سەركەوتنە گەورەكانتان دەمەوێت ئەوەش بڵێم : كە یانەی چۆمان و دەستەی كارگێری و بەتایبەت خانمانی یاری فوتساڵ پێویستیان بە پاڵ پشتی زیاتر و زۆرتری ئیداری و دارایی هەیە لەلایەن بەرپرسانی حكومی و حزبی و كەسایەتیەكانی باڵەكایەتی .
پێویست و زەرور بوو لەم یارییانەی چوارگۆشەدا بەڕێز قائیمقام و بەرپرسانی حكومی و ئیداری ئامادە بوونایە . وەك دەربڕینی پاڵپشتی بۆ خانمە شێرەكانی چۆمان و یانەی چۆمان .
دەبێت بۆ یاری فیناڵ و بەرزكردنەوی جامی خولەكە هەوڵ بدرێت قەرەبووی ئامادە نەبوونیان بكەنەوە.
نامەوێت لێرەوە زیاتر بڵێم . جگە لە دڵخۆشی و شادیەكانی ئەم سەركەوتنە گەورەیە . كاپتن مەزنی خۆشەویست من یەك یاری ئامادە بووم و لەنزیكەوە بەڕێزتانم دیت ؛ بەڵام لێهاتووی و سەركەوتنەكانت وای كردووە تامەزرۆی بینینت بین لە یاری فیناڵ و وەك هاندەرێك لە سلێمانی دەبین بۆ بینینی یاری و بەرزكردنەوەی جامەكە و بەدەستهێنانی پلەی یەكەم .
تۆ هەمیشە لە دڵی باڵەكایەتی دا دەمێنیت و چاوڕێین بەردەوام بیت و باڵەكایەتیش بۆ بەردەوامیت لە باوەشی گەرمی خۆت دەگرێت، بەو پەڕی گەورەیی خۆتان سەربەرزیەكی مەزن دەنوسنینەوە .
دووبارە دەستان خۆش و هەمیشە سەركەوتوو بن خانمانی پاڵەوان و ڕاهێنەرە پڕ ئیفێكتە قەشەنگەكەمان و دەستەی كارگێری یانەی چۆمان.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو