سەرمایەدارێك تێچوی فلكەی دەروازەی سۆران لە ئەستۆ دەگرێت

سەرمایەدارێك تێچوی فلكەی دەروازەی سۆران لە ئەستۆ دەگرێت

 

محەمەد ئامۆكەیی- سۆران: چەند مانگێكە لە لایەن شارەوانی فلكەی دەروازەی شاری سۆران كاری تێدا دەكرێت، پێشتر شارەوانی نەخشەیەكی بۆ فلكەكە دانا، بەڵام لەبەر ئەوەی تێبنی زۆری لەسەر هەبوو قائیمەقامی سۆران كاركردنی تێدا راگرت، دوای گۆڕینی سەرۆكی شارەوانی سۆران و دانانی كەسێكی تر ئێستا كاركردن تێدا بەردەوامە هاووڵاتیان داوا دەكەن پەلەبكرێت لە چاكردنی.

هۆگر عومەر پیشەی شوفێرە دەڵێت" شەرمە بۆ كار بەدەستنانی شار نزیكەی چوار مانگە نەیان توانیوە فلكەیەكی چەند سەد مەتر دروست بكەن، من دەپرسم لێیان ئەو هەموو ئەندازیارانەیان هەیە تا ئێستا بە باشی نەخشەیەكی گونجاویان دانەناوە، بۆیە داوادەكەین خەڵك لەو تەپ و تۆزە رزگار بكەن، ئەوندەی ئەوان ئاویان لەو فلكەیە داوە ئەیان توانی دەمێكە چاكی بكەن.

فلكەی دەروازە ئەوەندە نێو بانگی دەركردووە هەق وایە نێوی بچێتە كتێبی گینس، ئەمە قسەی شوان محەمەدە و گووتی" ئەوندەی نەدەهێنا بەرپرسانی شار بكەونە ململانەی یەكتری ئەوان با كاریان لەسەر گەیاندنی خزمەتگوزاری زیاتر بكەن، نەك لە فەیسبوك خۆیان بكەن بە پاڵەوان، ئەزانی من لەجیاتی ئەوان شەرم لەخۆم دەكەمەوە بۆیە ئەگەر نەتوانن فلكەیەكی وەها بچوك چابكەن چاوەڕوانی چیان لێ دەكرێت.

سەرۆكی شارەوانی سۆران كاوە نەجیم، بە زاری كرمانجی راگەیاند" كەسێكی دڵسۆزی سۆران ئامادەیی خۆی دەربڕی كە فلكەی دەروازەی سۆران لەسەر ئەركی خۆی چاكبكات، یەكمجار نەخشەكە گوژمەیەكی وەهای تێ نەدەچوو، دوای گۆڕینی نەخشەكە گووژمەكە زیادی كردوو بۆ كەسەكەش دەبوو بە بارگرانی زیاترو خۆشی مەزندەی ئەوی نەدەكرد، دوای گفتوگۆ بڕیاری ئەوەمان دا كەسی خوا پێدارو هەموو كارەكان بكات، قیڕتاوكردنی دەمێنێتەوە ئەویش قائیمەقامی سۆران لەگەل چەند بەڵێن دەرێك قسەی كردوە و ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ دابینكردنی قیڕ، ئێستاش كاركردن تێیدا بەردەوامە چاوەڕوان دەكرێت لە 10 رۆژی داهاتوو فلكەی دەروازە بەتەواوەتی قیڕتاوبكرێت.

زۆرترین بینراو