سەرچاوەیەك قسەكانی ئاڵا تاڵەبانی لە بارەی مووچە بەدرۆ دەخاتەوە

سەرچاوەیەك قسەكانی ئاڵا تاڵەبانی لە بارەی مووچە بەدرۆ دەخاتەوە

زاری كرمانجی: دوای ئەوەی ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی گووتی" حكومەتی عێراق هەموو مووچەكانی ناردووە و حكومەتی هەرێمی دابەشی نەكردووە" سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی بە زاری كرمانجی گووت " تەواوی ئەو پارانەی كە حكومەتی عێراقی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ناردوونی دابەش كراوون، بۆ نموونە ساڵی ، 2019 پارەی 12 مانگ هاتووە و 12 مووچەش دابەش كراوە، ئەمساڵ سێ جار پارە نێردراوە بۆ مووچە كارمەندانی سێ مووچەیان وەرگرتووە و بڕیاریشە هەفتەی داهاتوو دەست بكرێت بە دابەش كردنی مووچە كە دەكاتە چوار جار لەم ساڵی 2020".

"ئەو قسەیە دەڵێن پارەی هاتووەو حكومەت دابەشی نەكردووە دوورە لە راستی"

زیاتر روونی كردەوە " ئەو سێ مووچەی كە ئاڵا تاڵەبانی باسی لێوە دەكات، دوو مانگیان ساڵی 2017 و یەك مانگیش هی ساڵی 2018یە، كە بەهۆی دۆخی ناهەمواری ئەو كات نەتوانراوە دابەش

بكرێت و پاشەكەوت كراوە، چەند جارێكیش حكومەتی هەرێم لە هەوڵی ئەوە دابووە كە ئەو مووچە پاشەكەوتانە دابەش بكات بەڵام هەر جارەو قەیرانێك رووی هەرێم و ناوچەكە كردووە".

" هەفتەی داهاتوو دەست دەكرێت بەدابەش كردنی مووچە"

ئەم سەرچاوەیە زیاتر گووتی " ئەو قسەیە كە دەڵێن حكومەتی ناوەندی پارەی ناردووە و حكومەتی هەرێم دابەشی نەكردووە، دوورە لە راستی و مەبەست لەم قسە كردنانەش تەنها دژایەتی كردنی حكومەتی هەرێمە، دەنا خۆیان باش دەزانن پارە چۆن و كەی و هاتووە".

 

زۆرترین بینراو