سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرەو ئاڵمانیا بەرێ كەوت

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرەو ئاڵمانیا بەرێ كەوت

 

مەسرور بارزانی: باس لە قوربانیدانەكانی پێشمەرگە قارەمانەكان لە شەڕی دژی تیرۆر و هەڕەشە بەردەوامەكانی داعش و تیرۆر دەكەین .

ئەمڕۆ پێنجشەممە 13-2-2020 مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی شاندێكی حكومی، بەرەو ئەڵمانیا بەڕێ دەكەوێت بۆ بەشداریكردن لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن.
بڕیارە لەو كۆنفرانسەدا كە رۆژانی 14-16 ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان چاوی بە گەورە بەرپرسان و بڕیاربەدەستانی جیهانی بەشدار لە كۆنفرانسەكە بكەوێت و بارودۆخی ئێستای عێراق و ناوچەكە و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لە گەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تاوتوێ بكات.
ماوەی چەند ساڵێكە مەسرور بارزانی یەكێكە لە بەشدارە سەرەكییەكانی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن.
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كە "لە پەراوێزی كۆنفرانسی میونشن چەندین دیدارمان لە گەڵ گەورە بەرپرسانی جیهان دەبێت و باس لە قوربانیدانەكانی پێشمەرگە قارەمانەكان لە شەڕی دژی تیرۆر و هەڕەشە بەردەوامەكانی داعش و تیرۆر دەكەین كە پێویستی بە هەماهەنگی زیاتری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشە و مەترسیانە".

زۆرترین بینراو