سەرۆكی شارەوانی هەریر: هیچ كەسێك داواكاری بۆ تاپۆكردنی خانوو و زەوی پێشكەش نەكردووە 

سەرۆكی شارەوانی هەریر: هیچ كەسێك داواكاری بۆ تاپۆكردنی خانوو و زەوی پێشكەش نەكردووە 

محەمەد ئامۆكەیی – زاری كرمانجی: بێوار عەدنان كانتین، سەرۆكی شارەوانی هەریر لە دیدارێكی تایبەتی زاری كرمانجی باس لە رەوشی خزمەتگوزارییەكان دەكات لە سنووری شارەوانی هەریر لەمیانەی دیدارەكەشەدا باس لە كۆمەڵێك پرسی تردەكات و دەستپێكی قسەكانی بە زێدەڕۆیەكان دەست پێەدەكات و رایدەگەێنێت" هاوشێوەی تەواوی شار و شارۆچكەكانی تر كێشەی زێدەڕۆی هەیە، بۆ رێگەگرتن ئێمە بەردەوام بەدواداچونی ورد دەكەین لە رێگەی چاودێرەكانمان لە كاتی بوونی هەر حاڵەتێكی زێدەڕۆی و لە رێگەی یەكەی ئیداری و بنكەی پۆلیس و داواكاری گشتی رێكارەكان دەگرینە ‎بەر بە پێی یاسا و رێنماییەكان."

ئاماژەی بەوەشكرد" لە ماوەی دەست بەكاربونم كە ٣ مانگە چەند پڕۆژە و كارمان ئەنجام داوە‎، لەوانە پڕۆژەی كۆنكرێت كردنی گەڕەكی مامساڵان بە گوژمەی ١٠٠ ملیۆن دینار، خاوێنكردنەوە و رێكخستنەوەی دەروازەی گەڕەكی شەهیدان كە سیمایەكی ناشرینی بەخشی بوو بە شارەكەمان، فڕێدانی پاشماوە بە درێژای رێگای گەلی خانزاد و رێكخستنەوەی رێگاكە، پڕۆژەی دروست كردنی پاركی هەریر بە گوژمەی ٨٢٢٣٨٣٠٠٠ دینار لەسەر بودجەی سەرۆكایەتی هەرێم كە ئێستا لە دەستپێكی جێبەجێكردن دایە."

سەرۆكی شارەوانی هەریر لە بارەی چارەنوسی زەوی كرێچیەكان كە 14 ساڵ لەمەو بەر دابەشكراون و تا ئێستا شوێنیان بۆ دیاری نەكراوە؟ نایشارێتەوە حكوومەت هیچ زەی نیەو زیاتر گووتی" لە سنووری شارەوانی هەریر هیچ زەویمان نیە بۆ دابەشكردن كێشەی زەوی كرێچیان كێشەیەكی سەرەكیە و لەكۆنەوە ماوەتەوە، زۆر بابەت لەخۆ دەگرێت ئەبێ لە رێگای یاسا و كۆمەڵایەتی چارەسەر بكرێت، چونكە زۆر دەمێكە هاووڵاتیان چاوەڕوانی وەرگرتنی زەوین."

باسی لەوەشكرد" دوای ئەوەی حكوومەتی هەرێم بڕیاری تاپۆكردنی زەوی و خانووی دەركرد خەڵك وەك پێویست بەدەم ئەم داواكارییە ناتووە، تاكوو ئێستا هیچ هاووڵاتییەك لە سنووری شارەوانی هەریر داواكاری تاپۆكردنی خانوو یا خود زەوی پێشكەش نەكردوە."

سەرۆكی شارەوانی هەریر دەشڵێَت"ئەم پاركەی لە هەریر دروست دەكرێت لەسەر بودجەی سەرۆكایەتی هەرێمە كە نێچیرڤان بارزانی، بەدەم ئەم داوا كارییە هات و بە گوژمەی ٨٢٢٣٨٣٠٠٠ دینار لەسەر روبەری ٢٩٦٥٠ مەتر دووجا، دەكەوێتە گەڕەكی فڕەنسۆ هەریری ئەگەر چی شوێنەكەی ناكەوێتە سەر شەقامە سەرەكیەكان و لە نێو مالانە، بەڵام سودی بو تەواوی هاووڵاتیانی ئەم سنوورە دەبێت."

زۆرترین بینراو