سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەركۆنەی تەقینەوەكان دەكات

سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەركۆنەی تەقینەوەكان دەكات


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەڵبژێردراوی هەرێمی كوردستان، لە پەیامێكیدا ئیدانەی تەقینەوەكانی شاری كەركووكی كرد و ئامادەیی هەرێمی كوردستانیشی نیشاندا بۆ چارەسەركردنی برینداران، داوایش دەكات تیرۆرستان بدۆزرێنەوە و بە سزای یاسایی بگەیەنرێن.
لەو پەیامەیدا كە بڵاوكراوەتەوە هاتووە" هەموو دامەزراوە پزیشكییەكانی هەرێمی كوردستان كراوە و ئامادەی پێشكەشكردنی هەموو هاوكارییەكن".
لە پەیامی نێچیرڤان بارزانی هاتووە " بە توندی سەركۆنەی ئەم تاوانكارییە ترسنۆكانە دەكەین، داواكارین لایەنە پێوەندارەكان تیرۆرستان بدۆزنەوە و بە سزای یاساییان بگەیەنن".
سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەردەوامی و فراوانبوونی كارە تیرۆرستییەكان لە ناوچەكانی كەركووك و دەوروبەری بە ئاماژەی ترسناك و كارابوونەوەی تیرۆر و هەوڵی ئاڵۆزكردنی دۆخی ئەو ناوچانە لە قەڵەم دەدات و ڕاشی دەگەیەنێت،"ڕوبەڕووبونەوەی ئەو هەوڵە تیرۆرستییانە پێویستی بە هاوكاری و هەماهەنگی زیاتری لایەنە پێوەندارەكانی حكوومەتی فیدراڵی عێراق و هەرێمی كوردستان هەیە، هەردوولا دەبێ بە ڕژدی كاری لەسەر بكەن".

 

زۆرترین بینراو