سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبوونەوە

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبوونەوە

زاری كرمانجی-هەولێر: رێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و محەمەد ئەلحەلبووسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە كۆبونەوەو دانیشتنێكدا دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراقیان تاوتوێ كرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 19-9-2019 رێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و محەمەد ئەلحەلبووسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە كۆبونەوەو دانیشتنێكدا لەشاری هەولێر، تیشكیان خستە سەر كاری پەرلەمانی و یاسادانان و بابەتی بوددجەی گشتیی ساڵی داهاتووی عێراق و پرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی شوێنە زیانبەركەوتووەكانی شەڕی تیرۆر و چەند پرسێكی دیكەی چارەنووسساز، هەروەها تیشكیان خستە سەر دۆخی ئاوارە عێراقییەكان لە كەمپەكانی هەرێمی كوردستان و داهاتوویان و چۆنیەتیی گەڕانەوەیان بۆ شوێنەكانی خۆیان".
لە بەشێكی دیكەی گفتگۆیی نێوانیاندا پەیوەندییەكانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە و جیهان و پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكان و دۆخی ناوچەكە بەگشتی، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو.

زۆرترین بینراو