سەرۆك بارزانی ئیدانەی كارەساتی شەهیدكردنی خانەوادەی دارا رەئوف دەكات

سەرۆك بارزانی ئیدانەی كارەساتی شەهیدكردنی خانەوادەی دارا رەئوف دەكات

زاری كرمانجی - سەرۆك بارزانی لە پەیامێكدا ئیدانەی شەھیدكردنی خانەوادەی دارا رەئوفی كرد و سەرخۆشی لە كه‌س و كاره‌كه‌ی كرد.

دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

زۆر بە داخەوە هاووڵاتی دارا رەئوف كە كوردی دانیشتووی شاری بەغدا بووە خۆی و خێزان و كچەكەی بە شێوەیەكی دڕندانە لە بەغدا شەهید كران. وێڕای ئەوەی بە توندی ئیدانەی ئەو تاوانە دەكەم سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەسوكاری دارا رەئوف دەكەم. هەروەها دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندووبوونی دەزگا ئەمنییەكانی شاری هەولێر دەكەم، كە توانیان خێرا تاوانباری سەرەكیی ئەم تاوانە ئاشكرا بكەن و دەستگیری بكەن.

مسعود بارزانی

16ـی ئەیلوولی 2020

زۆرترین بینراو