سەرۆك بارزانی داوای لە ئێمە كرد كە لەگەڵ خەڵك ڕاستگۆ بین

سەرۆك بارزانی داوای لە ئێمە كرد كە لەگەڵ خەڵك ڕاستگۆ بین

زاری كرمانجی- هەولێر : پێشەوا هەورامی، وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان بە هەفتەنامەی زاری كرمانجی گووت " سەرۆك بارزانی داوای لێ كرد لەگەڵ خەڵك ڕاستگۆ بین و بەدەم ئێش و ئازاریانەوە بچین، لەگەڵ ئەوەی جێبەجێكردنی پرۆژەی چاكسازی خواستی هەمووانە، پارتی پێش هەموو كەس و لایەنێك، پێشتریش كاری لەسەر ئەو پرۆژەیە كردووە، ئێستاش پارتی پێش هەمووان ئامادەیە بۆ جێبەجێ كردنی ئەو پرۆژەیە".
پێشەوا گووتی " سەرۆك بارزانی لەگەڵ ئێمە وەكو فراكسیۆنی پارتی كۆبوویەوە، داوای كرد كە لەگەڵ خەڵك راستگۆ بین و بە دەم ئێش و ئازاری خەڵكەوە بچین، پەیامی خەڵك بگەیەنین، دواتر باس لە پێكهێنانی حكوومەت و رەوشی ناوخۆی هەرێم و دەرەوە كرا".
پێشەوا هەورامی، دەشڵێ " دوای ئەوەی حكوومەت پێكهات، پەرلەمان دەكەوێتە پشوو، ئەوە بەو مانایە نیە ئێمە بچینە ماڵەوە و بخەوین، تەنیا دانیشتنی پەرلەمان ناكرێت، دوای ئەوەی حكوومەت پێكهات لەو مانگ و نیوەی لە بەردەستمانە، هەوڵدەدەین بەرنامەی هەڵبژاردن پارتی جێبەجێ بكەین، ئەو بابەتانەی كە روودەدەن كاری لەسەر دەكەین و كار لەسەر بەرنامە و پرۆژەكان دەكەین، كە دانیشتنی پەرلەمان دەستی پێ كردەوە بۆ ئەوەی ئێمە ئامادەبین و پرۆژە پێشكەش بە پەرلەمان بكەین، بۆیە لەو مانگ و نیوەدا كار دەكەین بۆ ئەوەی بزانین چ شتێك پێویستە، بۆ جێبەجێ كردنیشی لەگەڵ حكوومەت هەماهەنگیمان دەبێت، تا جێبەجێ بكەین".
فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد " جێبەجێكردنی پرۆژەی چاكسازی خواستی هەموومانە، پارتی پێش هەموو كەس و پێشتریش كاری لەسەر ئەو پرۆژەیە كردووە، ئێستاش پارتی پێش هەمووان ئامادەیە بۆ جێبەجێ كردنی ئەو پرۆژەیە، داواش لەلایەنەكانی دیكە دەكەین بۆ پەسەندكردنی پرۆژەی چاكسازی بێنە پێشەوە".

زۆرترین بینراو