سەرۆك بارزانی وەك مەرجعی باڵای كورد لە پرسە سیاسیەكاندا

سەرۆك بارزانی وەك مەرجعی باڵای كورد لە پرسە سیاسیەكاندا

رەمەزان هەرنی – زاری كرمانجی: سەرۆك مەسعوود بارزانی وەك یەكەم سەرۆك لە هەرێمی كوردستان دەست بەكاربوو، دوای دوانزە ساڵ لە بەڕێوەبردنی ئەو پۆستە بەشێوەیەكی زۆر پڕۆفیشناڵ، ئێستە كە هیچ پۆستێكی فەرمیشی نییە، بەڵام بۆتە مەرجعێكی باڵا لە پرسە سیاسییەكاندا، هەرشاندێك و دیپلۆماس و سەرۆكی وڵاتان كە سەردانی كوردستان دەكەن، بەهۆی گرنگی پێگەی سەرۆك بارزانی لە كوردستان و عێراق و ناوچەكە، بەر لە هەموو بەرپرسەكان لەگەڵ سەرۆك بارزانی كۆ دەبنەوە.
د. هێمن حەسۆ میرخان ژاژوكی، ماموستای زانكۆی كوردستان لە هەولێر بە زاری كرمانجی گووت" سەرۆك مەسعوود بارزانی، سەرۆكی گەورەترین پارتی عێراقە، لەلایەكی دیكەوە دۆزی كورد سەركردەیەكی هەیە كە سەرۆك بارزانییە و سەركردایەتی گەلی كورد دەكات، بارزانی بۆ ماوەی 12 ساڵ سەرۆكی هەرێم بوو و لە ماوەی ئەم چەند ساڵە توانی بە شێوەیەكی زۆر باش و پڕۆفیشناڵ كار بكات، لێهاتووی بارزانی وای كرد گرنگی زیاتر بە پێگەی سەرۆكی هەرێمی بدرێت و بناسرێ و وەك سەرۆكی وڵات مامەڵەی لەگەڵ بكرێت.
بە گووتەی دكتۆر هێمن، سەرۆك بارزانی كە ئێستە تەنها سەرۆكی پارتێكە كە پێكهاتەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دایناوە، بەڵام ئەو كارێزمایەی سەرۆك هەیەتی بۆ خودی بەڕێزیان دەگەڕێتەوە بۆ بەهێزی و كاریگەری ئەو دەگەڕێتەوە، دەڵێ" سەرۆك لە ساڵی 1963 یەوە بەدوای دۆزی رەوای گەلی كوردەوە بووە، لایەنێكی زۆر گرنگی هەیە كە چارەسەر بۆ كێشەكان بدوزێتەوە بە هۆی مێژووی دوورو و درێژی سەرۆك بارزانی بووە، هۆكاری ئەوەی كە كاریگەریەكی زۆر بەهێزی هەبێت، كەسێكە شارەزایەكی باشی لە چارەسەركردنی كێشەكان و لەیەك نزیك كردنەوەی لایەنەكاندا هەیە، پێگەی سەرۆك بارزانی لە بواری سیاسیدا و دەستەڵاتدا شەرعییەت رۆڵ دەبینێت و هیچ هێز و لایەنێك ناتوانێت بێتە كوردستان و چاوی بە سەرۆك بارزانی نەكەوێت، لەبەر ئەو خاڵانەی ئاماژەمان پێدا، ئەمەش بۆ سەرجەم گەلی كوردستان جێگەی شانازیە كەسێك لە دووای نەمانی لە پۆستێك هەر رابەر و سەروەری گەل بێت".
لای خۆشیەوە، دلشاد مستەفا وەسانی، نووسەر و چاودێری سیاسی لە كوردستان بە زاری كرمانجی راگەیاند" پێگەی كەسایەتی و سیاسی و كۆمەڵایەتی سەرۆك بارزانی رۆڵیان هەیە بە بڕیاری تاكە كەسی نییە، كێشەی لایەنە سیاسیەكان لەوەدایە بۆ نموونە تێڕوانینی هەندێك لایەنی سیاسی بۆ سەرۆك بارزانی بە هەڵەیە لەسەر هەندێك بنەمای خۆیان كە لە ناو كوردستاندا ناكۆكی سیاسی نییە، بەلكو زۆر حزبیە بۆ رەوچاوكردنی ئەو بارودۆخەی هەیە، رق بوونەوە لەكەسێك كار لەسەر ئەو بابەتە دەكرێت بۆ تێكشاندنی كەسایەتیەكانە، بەڵام ئەوەی كە سەبارەتە بە سەرۆك بارزانی كەسایەتیەكە و پێگەیەكی بەهێزی هەیە بەئاسانی دروست نەبووە.
بە گووتەی ئەو نوسەر و چاودێرە سیاسییە، زۆر قورسە بە كەسێك و لایەنێكی سیاسی كاری لەسەر بكات بتوانێت ئەو پێگەیە لەق بكات، پێگەی سەرۆك بارزانی زۆر دیارە كە خاوەن رابردوویەكی دوروو درێژە، كە زیاتر لە 50 ساڵ تەمەنی لە خزمەت پێشمەرگەیاەتی بووە، خاوەن ئەزموونێكی زۆری سیاسییە، لە هەمانكاتدا وەك بنەماڵە كە كوڕی رابەری گەوەری سەدەی بیستەم بارزانی نەمرە كە كوردیان پێ ناسراوە، پێش ئێستە هەندێك لایەن دەیان وت ئەگەر سەرۆك بارزانی لەسەر كۆرسی نەمێنێت ئێمە بە بێ بەرامبەر و سكی برسی كار دەكەین وا تێگەیشتوونە ئەگەر سەرۆك بارزانی لەسەر كورسی سەرۆكایەتی هەرێم نەمێنێت بارودۆخی كوردستان باش دەبێت و كۆتایی بە هەموو كێشەكان دێت و بەداخەوە كیشەكە لەوەدا نەبوو".
ئاشكرای دەكات" كێشەكە ئەوەیە چەند ساڵ لە كوردستان لایەنە سیاسیەكان جەماوەر و ناوچە كوردستانیەكان بەتایبەت سلێمانی بەكاری دێنن، بابەت ئەوە نییە كە هاووڵاتی كەم و كوری و كێشەی نییە، بەڵام كێشەكان دەكران بە ملمڵانێی سیاسی، پێش 90 ساڵ لە سلێمانی كە بە رۆژی رەش ناسراوە لە ساڵی 1930 خۆپیشاندانێكی گەورە دەكرێت كە رەدی ئەوە دەدرێتەوە كە بە نوێنەرایەتی هەموو خەڵكی كورستان لە خۆپێشاندابوون، دوای 90 ساڵی رێك هەمان شت خەڵك بەكاری دێنن".
دلشاد، گوتیشی" ئەو كاتەی سەرۆك بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بوو رۆژانە هەر وەفدێك لەسەر ئاستی وڵاتە زلهێزەكان سەردانی عێراق بكردایە یان كوردستان، یەكەم جار سەردانی سەرۆك بارزانی دەكرد، ئێستا هاوكات كە پۆستی فەرمی نییە، بەڵام هەر سەرۆك و شاندێك لە جیهان و ناوچەكە و عێراق سەردانی كوردستان بكات، یەكەمینجار سەردانی سەرۆك بارزانی دەكەن سەردانەكە لەچاو جاران زۆر گەر و گوڕتر بوونە، ئەو كاتەی سەرۆك بارزانی لە پۆستی سەرۆكی هەرێمیش بوو كاری حبزی نەدەكرد تەنانەت بۆ پارتەكەی خۆشی، سەرۆك بارزانی هەمیشە لەسەر ئاستی باڵا كارەكانی كردووە لە ناوخۆی كوردستان و عێراق و جیهان و لە بواری دیپلۆماسی و پەیوەندییە نێودڵەتیەكان رۆڵی زۆر كاریگەری هەبوو بەهۆی پێگە بەهێزیەكەی، هەروەها لە شەڕی رووبەڕوبوونەوەی دژی داعش كاریگەریەكی زۆر باشی هەبوو بەهیچ شێوەیەك بە كەسی كاری بۆ پارتی خۆی نەكرد، سەرەڕای نەمانی پۆستی فەرمی بەڵام پێگە و كاریگەری سەرۆك بارزانی هەر وەك خۆی ماوە و زیاتر بووە خاوەن مێژوویەكی زۆر قۆڵی هەیە.
ئەوەشی خستەڕوو" نێزیك دەبینەوە لە ساڵیادی ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان كە لە 25 ئەیلوولی 2017 ئەنجامدرا بەسەر پەرشتی راستەوخۆی سەرۆك بارزانی و رێژەی 93% هاووڵاتیانی كوردستان دەنگیان بە بەڵی دا بۆ سەربەخۆیی كوردستان، كە هیچ كات ئەو پرسە بە خراپی ناشكێتەوە بەهۆی بەشداری زۆری دەنگدەرانی كوردستان، راستە وڵاتانی هەرێمی و نێودەوڵەتی لەگەڵ ئەنجامدانی ریفراندۆم نەبوون بەتایبەتی ئاستی دەرەوە بەهۆی ئەوەی لەگەڵ كاتی ئەنجامدانی ریفراندۆم نین، بەڵام بەهۆی پێگە و كاریگەری سەرۆك بارزانی ریفراندۆم ئەنجامدرا، دووپاتی كردەوە" لە سەر ئاستی جیهان حساب بۆ سەرۆك بارزانی دەكرێت بەهۆی گرنگی سەرۆك بارزانی لە رابەرایەتی كردنی خەڵكی كوردستان، كەسایەتی سەرۆك بارزانی بە كورسی نییە هەندێك كەس و لایەن وا تێگەشتبوون دوای نەمانی پۆستی سەرۆكی هەرێم سەرۆك بارزانی وەك خۆی نامێنی بەڵام پێگەی زیاتر بووە كاریگەری بەهێز تربووە هەر كەسایەتیەك بێتە كوردستان لە هەر ئاستێك بێت یەكەمینجار سەرۆك بارزانی دەبینێت دواتر بەرپرسانی دیكەی هەرێم".